٨ فڕۆكه‌ی نیزامیی ئا‌مریكا له پایه‌گای هه‌وایی “ئینجێرلیك” له شاری ئادانا له باشووری توركیه جێگیر بوون، هه‌روه‌ها ٣٠٠ سه‌ربازی ئامریكاییش له‌گه‌ڵ ئه‌م فڕۆكانه به‌ڕێی توركیه كراون.
ئه‌م گۆڕانكارییه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ئامریكا‌و توركیه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی داعشە.
ئه‌م فڕۆكه شه‌ڕكه‌رانه، یه‌كه‌مین بەش ناوگانی هه‌وایی ئامریكان كه له پایه‌گای “ئینجێرلیك” جێگیر دهكرێنو ئه‌م پایه‌گایه شوێنی فڕینی فڕۆکە شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌ی هاوپەیمان به مه‌به‌ستی بۆردوومانی هه‌وایی مۆڵگه‌كانی داعش له عێراق‌و سووریه ده‌بێ.
ڕێككه‌وتنی نێوان ئامریكا‌و توركیه ئه‌م هه‌له بۆ ئانكارا پێك دێنێ كه به دژی مۆڵگه‌كانی گرووپی داعش له سووریه‌و بنكه‌و باره‌گاكانی حیزبی كرێكارانی كوردستان “پ.ك.ك” ی توركیه له نێو خاكی عێراق، عه‌مه‌لیاتی نیزامیی هەبێ. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا فڕۆكه نیزامییه‌كانی به‌ره‌ی هاوپەیمان به ڕێبه‌رایه‌تیی ئا‌مریكا ئیزنی پێ ده‌درێ له پایه‌گا هه‌واییه‌كانی توركیه به مه‌به‌ستی بۆمباران كردنی مۆڵگه‌ی توندئاژۆكان له عێراق‌و سووریه كه‌لك وه‌ربگرێ.
توركیه ده‌ڵێ به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر باره‌گاكانی “پ.ك.ك” له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا لانی كه‌م ٢٤٠ كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌م حیزبه كوژراون‌و زیاتر له ٤٠٠ كه‌سیشیان لێ بریندار بووه، به‌ڵام جه‌میل بایك، ڕێبه‌ری کۆما جڤاکین کوردستان ده‌ڵێ ته‌نیا ٨ گریلایان له‌و هێرشانه‌دا شەهید بوون.