ماڵپه‌ڕی تابناك، سه‌ر به مۆحسێن ڕه‌زایی وێڕای ئاماژه بو په‌ره‌سه‌ندنی به‌ربڵاوی ماده‌ی هۆشبه‌ر له خوێندنگه‌و زانكۆكان دەپرسێ كهمتهرخهمیو گوێ پێنه‌دانی كام یه‌ك له ناوه‌نده‌كان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کۆمەڵگای ئێران له‌گه‌ڵ ئامارێكی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه به‌ره‌وڕوو بێتەوە؟
ئه‌م ڕاپۆرته ئاماژەی بە قسه‌كانی عه‌لیڕه‌زا جه‌زینی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان كردوه کە دەڵێ لە ساڵی ڕابردوو لە ئێران ده‌ست به سه‌ر ٨٨ میلیۆن ده‌نك حهبو ڕه‌وان گه‌رداندا گیراوه.
به‌پێی دوایین ئاماری ئه‌م ستاده، سه‌دی ٣ی خوێندكارانی وه‌زاره‌تی زانست‌و سه‌دی ٢ی خوێندكارانی وه‌زاره‌تی بێهداشت ماده‌ی هۆشبه‌ر به كار دێنن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا به‌شێك له‌م نیگه‌رانییانه‌یه كه ئه‌م كاربه‌ده‌سته له چوارچێوه‌ی ئەو ئاماردا باسی لێ كردووه، چونكی به قسه‌ی ناوبراو، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه سه‌دی ٦٧ی خوێندكارانی موعتاد، به‌ر له چوون بۆ زانكۆ‌و له قۆناغی دهبیرستاندا گیرۆده‌ی ماددەی هۆشبەر بوون.
په‌رویز ئه‌فشار، جێگری كهمکردنەوەی داوای ماددەی هۆشبەر لەو ستادەش بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان دەڵێ سه‌دی ١ی قوتابییانی ئێرانی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیاندا لانیكه‌م بۆ جارێكیش بووبێ كه‌لكیان له ماده‌ی سڕكه‌ر وه‌رگرتووه.
ئه‌م ڕاپۆرته له كۆتاییدا وێڕای ئاماژه به‌م مه‌سه‌له كه ئاخۆ خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می كام ناوه‌ند بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌شی پەروەردەو خوێندن لە ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماره دڵته‌زێنه به‌ره‌وڕوو ببێته‌وه، ڕه‌خنه‌ی له نه‌بوونی به‌رنامه‌كانی پێشگیری كردن و فێركاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و بارهێنان گرتووه.