هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ، کەسێک بە ناوی زوڵێخا ساداتنژاد خەڵکی مەهاباد کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و، ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا بوو، ، پاش چەند ڕۆژ ڕاگرتن و لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو رۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، دەسبەسەر دەکرێ و، دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
ئەو هاونیشتمانییە لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا بێبەش بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و، پێوەندی گرتن لە گەڵ بنەماڵەکەی.
هەروەها تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە سەر هۆکاری گرتن و لێپێچینەوەکردن لەو هاونیشتمانییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.