١١ كرێكاری كارخانه‌ی “كاشیی كه‌سرا” ی کوردستان لە سنە دەرکراون.
کرێکارانی دەرکراوی ئەو کارخانەیە کە له دوو ڕێیانی دێولان ـ سنه هەڵکەوتوە، سه‌باره‌ت به ئیمزا كردنی گرێبه‌سته كاتی‌و سپییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو، بەڵام هەر بەو هۆیە له کار بێکار کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كوردستان و كورد، ده‌ركرانی به‌ربڵاوی كرێكارانی كاشیی كه‌سرای كوردستان، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سەبارەت بە دواکەوتنی مووچه‌ی دواكه‌وتووی ٥ مانگی ئه‌م كرێكارانه، هه‌روه‌ها ئیمزا نه‌كردنی گرێبه‌سته سپییه‌كان له لایه‌ن خاوه‌ن كاری شیركهتو دامەزراندنی هێزی ناخۆجێیی بووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته پێشینه‌ی كاری هه‌ر كام له‌م كرێكارانه ٩ تا ١٨ ساڵ بووه، به‌ڵام به هۆی خۆبواردن له ئیمزا كردنی گرێبه‌ستی كاتی سپی و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به نیسبه‌ت وئه‌م بارودۆخه، له له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌و كارخانه‌یه ده‌ركراون.