هەرێمی کوردستان له فرۆشتنی ڕاستەخۆی نەوت به‌رده‌وامه، به‌ڵام وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیه بەهۆی کاری تێکدەرانەو تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆجەیهان له مانگی ڕابردوودا دابەزیووە.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردووی زایینی‌دا رۆژانە ٧٤٦ هه‌زار بۆشکه نه‌وتی لە رێی بۆڕیی نەوتی کوردستان_جەیهان هەناردە کردوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵی له که‌میدانی سه‌دی ٦ ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و مانگه‌دا به‌هۆی چه‌ندین دزی‌و هێرشی یه‌ک له دوای یه‌ک بووته‌وه. ئه‌م هێرشانه بوونه هۆی وه‌ستاندی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جهیهانو به‌مه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ماوه‌ی ٥ ڕۆژ ڕاگیرا.
شایانی باسه حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتی بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتکردنەوەی بوودجەکەی لەلایەن حکوومەتی ناوه‌ندیی عێراق گه‌ڕاندۆته‌وه.