ژاکان باران شاعیرو چالاکی هەڵسووڕی مەدەنی کە سێ حەفتە پێش لەکاتی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانییەکانی پارێزگای ئیلام دەسبەسەر کرابوو، دوێنی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
حوسێن باقری ناسراو بە “ژاکان باران” خەڵکی شاری مەلەکشاهیی ئیلام رۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەمە کە بڕیار بوو لە شاری مەلەکشاهی یەکەمین فستیڤاڵی نەورۆز بەڕێوەبچێت و ئامادەکاری بوو کرابوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەکراو رۆژی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆنی بە شێوە کاتی ئازاد کرا.
ئەو شاعیرە کوردە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە تا ئێستا چەندین کەڕەت بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراوەو دەسبەسەر بووە و تاوانی هەوڵدان بەژی ئاسایشی وڵاتی وەپاڵ خراوە.
ژاکان باران لە کاتی دەسبەسەرکرانی لە ڕۆژی سێشەممە سێانزەی خاکەلێوە تا کاتی ئازاد کردنی مانی لە خواردن گرتبوو.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەمە پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ڕیوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵیان تێکدا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەرکراو پاشان بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام گواسترایەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ساڵی ڕابردووش ژاکان باران بۆ ماوەیەک دەسبەسەرکرا و چەندین تۆمەتی وەکوو” بانگەشە بە دژی ڕێژیم، بێریزی کردن بە ڕێبەری باڵای نیزام، ڕێکخستن و پێکهێنانی کەمپەین، هاندانی لاوان بۆ نووسینی دروشم بە دژی ڕێژیم و پێوەندی گرتن لەگەڵ ئوپۆزسیۆنی ئێرانی وەپاڵ خراوە.