ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری بۆکان کۆرێکی خۆی بۆ باس له‌سه‌ر “چۆنیەتی نوێبوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” ته‌رخان کرد.
ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان لە درێژەی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆیدا ڕۆژی شەممه ١٧ی گەلاوێژ دانیشتنێکی له ژێر ناوی “چۆنیەتی نوێبوونەوەی ئەندێشەی شێعری لە کوردستانی ئێران” بۆ “یوونس رەزایی” پێک هێنا.
یونس ڕه‌زایی، شاعیر‌و ره‌خنه‌گر له وتاره‌که‌یدا باسی چۆنیەتیی هاتنە ئارای بیری مۆدێرن له مێژووی هاوچه‌رخی ئیرانی کرد‌و دواتر کاریگەرییەکانی ئەو ئاڵوگۆڕەی له سه‌ر ئەدەبیاتی فارسی‌و به تایبەت شێعر هێنایه بەرباس.
کۆڕگێر لە بەشێکی دیکەی باسه‌که‌یدا شوێنپێی ئەم نوێبوونەوەی لە سه‌ر شێعری کوردی لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوتوێ کرد‌و تایبەتمەندییەکانی ئەم جموجۆڵەی دەستنیشان کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری بۆکان لەم دانیشتنەدا هەروەها باسێک لە هۆکارەکانی نەزۆک مانەوەی ئەم هەوڵانه کراو له دوایین به‌شی کۆڕه‌که‌دا کۆمەڵێک پرسیار‌و تێبینی لە لایەن ئامادەبووانەوە به‌ره‌وڕووی کۆڕگێر کرا.