• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دۆخی نالەباری سێڵاولێدراون و، کەمتەرخەمیی دەسەڵات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/06
جۆری بابەت: کوردستان

زیاتر لە دوو حەوتوویە کە بەفر و باران و سێڵاو ٢٣ پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە و زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵی بە خەڵک گەیاندووە و تا ئێستاش لافاو و باران کۆتایی نەهاتوە و بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی ئەم حەفتەیەش بەفر و بارانێکی زۆر ڕوو لەو ناوچانە دەکا.
لە سەرەتای دەسپێکردنی باران و سێلاو، ناکارامەیی، ئامادە نەبوون و دەستەوەستانیی ناوەندە پێوەندیدارەکان و کاربەدەستانی حکوومەت بوو بە هۆی ئەوەی کە زیانێکی زۆر بەر خەڵک بکەوێ. ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوونە ئەوەیە کە تا ئێستاش حکوومەت نەیتوانیوە یا نەیویستوە بەپێی پێویست بە هانای لێقەوماوانەوە بچێ و خەڵکی ناوچە لافاولێدراوەکان لە دۆخێکی سەخت و مەترسیداردا ژیان بەسەر دەبەن.
دەسپێکی باران و سێڵاوەکان چەند کەسێک لە بەرپرسانی ڕێژیم و یەک لەوان حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایانگەیاند کە بڕینی لێڕەوارەکان، گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوەکان و دروستکردنی بەنداوەکان لەو هۆکارانە بوون کە سێڵاوەکان زیانێکی زیاتریان بە خەڵک و سروشت و کشتوکاڵی ناوچە لافاولێدراوەکان گەیاند. دیارە یەکێک لە مەبەستەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕوحانی تاوانبار کردنی سپای پاسداران بوو کە بۆ مەبەستە سەربازی و ئاژاوەگێڕیەکانی لە ناوچەکەدا خەریکی فرۆشتن و بە تاڵانبردنی خاک و لێڕەوارەکانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێرانن. لە بەرانبەر ئەو قسانەی ڕوحانیدا بەرپرسانی سپای پاسداران دەوڵەتیان بە ناکارامەیی و سستی تاوانبار کرد و کورتە ڤیدۆکەی ” محەممەدی پاکپوور” یەکێک لە گەورە کاربەدەستانی سپا لە سەر بە هاناوە نەچوونی کاربەدەستانی دەوڵەت و بێزاری خەڵک لە حکوومەت، نیشاندەری یەکتر شکاندن و یەکتر تاوانبار کردنی دوو لایەنی دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە بە ڕوونی ناکۆکی ئەو دوو لایەنەی نیشاندەدا. لە کاتێکدا کە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە، ماڵیان لافاو بردوویەتی و چاوەڕوانی هاوکاری خێرای ناوەندە پێوەندیدارەکانن، کاربەدەستانی ڕێژیم خەریکی خۆشیرینکردن و تاوانبار کردنی یەکترن.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ هاوکاری و یارمەتییەکان، حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی ئەمریکا ڕێگرن لە هاوکارییەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ سێڵاولێدراوان. لە کاتێکدا کە کاربەدەستانی ڕێژیم ڕۆژانە دژی ئەمریکا و ئورووپا و چەند وڵاتێکیتر خەریکی دروشمدان و بە کافر لە قەڵەمدانی ئەم و ئەون و فتوای شەڕ دەدەن، بەڵام لە هەمانکاتدا داوای هاوکاری و یارمەتیان لێدەکەن. بۆ بەرپەرچدانەوەی قسەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، سەرۆکی خاچی سووری ئاڵمان ڕایگەیاند کە هیچ بەربەستێک بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەدا نییە و هەر ئەو کات دوو دەوڵەتی ئاڵمان و فەرانسە هاوکارییەکانی خۆیان ڕەوانەی تاران کرد و “یەکیەتی ئورووپا”ش ١٠٢ میلیۆن یۆرۆی بۆ سێڵاولێدراوان ناردە سەر حیسابی دەوڵەتی ئێران. ئەوە ئەرکی سەرشانی ناوندە پێوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بە هانای خەڵکەوە بچن نەک خەڵکی بێگانە، ڕاستە کە لە کاتی کارەساتەکاندا لایەنە مرۆڤدۆستەکان بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە دەچن، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم لەو کاتە هەستیارەدا کە خەڵک گیان و ماڵی لە مەترسیدایە خەریکی تاوانبار کردنی یەکتر و ئەمریکا و وڵاتانی بێگانەن و دەیانهەوێ تاوان و خەمساردییەکانی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ ئەو کارەساتەدا پەردەپۆش بکەن و خۆیان لە بەرپرسایەتی بدزنەوە.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist