کۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌ره‌به‌ری ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا سمینارێکی له سێ په‌نێلدا به‌ڕێوه‌برد.
له‌و سمیناره‌دا که پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٩ ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌چوو، قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات باسێکی له‌ژێر سه‌ردێڕی ” حیزبی دێموکڕات، حیزبی دۆینێ، حیزبی ئه‌مڕۆو حیزبی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” پێشکێش کرد. دوو کۆڕگێری دیکه‌ی ئه‌و سمیناره، ئاره‌ش لوڕستانیو وریا ڕه‌حمانی، دوو کادری ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان باسه‌کانیان به‌ناونیشانی “ناسینی ڕیشه سه‌ره‌کییه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌ک”و “حیزبی دێموکڕات حیزبێکی جه‌ماوه‌ری یان شۆڕشگێڕ” پێشکێش کرد.
قادر وریا له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا باسی له هۆکاره‌کانی مانه‌وه‌و تێکۆشانی ٧ ده‌یه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له چه‌قی ڕووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئێرانی کرد‌و ڕه‌مزی ئه‌وه‌ی بۆ ڕیسالهتو ئامانجه‌کانی حیزبی دێموکڕات گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ڵگری پرسێکهو نوێنه‌رایه‌تیی پرسێک ده‌کا که پرسی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئه‌ویش پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێرانه. هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبه حیزبی ناوچه‌یه‌ک له کوردستان یان توێژێک له خه‌ڵکی کوردستان نه‌بوه، به‌ڵکوو حیزبی خۆشهویستو جێی متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان‌و هه‌موو کوردستان بووه.
قادر وریا له‌و به‌شه‌ی باسه‌که‌یدا گوتی ئه‌و حیزبه له مێژووی ٧٠ ساڵه‌ی خۆیدا کاری زۆر گه‌وره‌ی کردوه، بۆیه له ههستو نهستو بیری خه‌ڵکی کوردستاندا زیندوویه.
دامه‌زرانی کۆماری کورستان، ڕاپه‌ڕینی چه‌کداریی ٤٧-٤٦و بوژاندنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، به‌خاوه‌نکردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان دوای شۆڕشی ساڵی ٥٧، پیشاندانی مۆدێلێکی جوان له ئیداره‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات له چه‌ند ساڵی پێش گرتنه‌وه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی، نرخی زۆری ئه‌و حیزبه که له پێناو ڕزگاری‌و ئازادیی خه‌ڵکی کوردستان داویه‌تی، له شه‌هیدبوونی رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه‌و هه‌زاران کادرو پێشمه‌رگه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ک بایهخو هۆکاری زیندوومانه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕات لای خه‌ڵک بوون که قادر وریا له باسه‌که‌یدا تیشکی خستنه‌سه‌ر.
باسکردن له کۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی حیزبی دێموکڕات بۆ حزووری له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان‌و به‌رنامه‌و پڕۆژه‌کانی ئه‌و حیزبه بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان دوو ته‌وه‌ری دیکه‌ی باسه‌که‌ی قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوون.
ئاره‌ش لوڕستانی، دووهه‌م کۆڕگێری ئه‌و سمیناره‌ش باسه‌که‌ی له ژێر ڕووناکایی ئه‌وه‌دا باس کرد که بۆ ده‌بێ حیزبی دێموکڕات بناسین‌و له‌به‌رچی ده‌بێ داکۆکیو به‌رگریی لێبکه‌ین.
ئاره‌ش لورستانی له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا په‌ڕژایه سه‌ر به‌ستێنه‌کانی دروستبوونی حیزبی دێموکڕاتی کورستان له‌سه‌ر نیاز‌و پێویستیی ڕوون‌و به‌رهه‌ستی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌و کاته‌دا.
شۆڕشی شارستانییه‌ت به پێوه‌ره مۆدێڕن‌و دێموکڕاته‌کانی ئێستا وه‌ک خوێندن به زمانی دایکی، دابینکردنی ئه‌منیه‌ت‌و گۆڕانکارییه کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگییه‌کان چه‌ند فاکتۆرێک بوون که وه‌ک ده‌سکه‌وتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له دوای دامهزرانیو نهادینه‌کردنی له کۆمه‌ڵگادا که‌له‌لایه‌ن ئاره‌ش لورستانییهوه باسیان له‌سه‌ر کرا.
ئه‌نتێگراسیۆن، توانه‌وه‌و نه‌هێشتنی جیاوازییه‌کان له دوو به‌ستێنی شوناس‌و فهرههنگو به پێناسه ناسیۆنالیسم وه‌ک ده‌سکه‌تێکی دیکه‌ی حیزبی دێموکڕات له به‌رنامه‌و کارنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆیدا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی ئاره‌ش لوڕستانی، کادری ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و سمیناره‌دا بوو.
تیشک خستنه‌سه‌ر بایه‌خه‌کانی دیکه‌ی حیزب وه‌ک سێکۆلاریزم، سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕهگهزیو عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا به پێناسه‌ی سۆسیالیسم هاتوه‌و هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی کۆمهڵایهتیو که‌لکوه‌رگرتنی حیزب له دوو ئامرازی شۆڕش‌و چاکسازی سهرهباسهکانی دیکه‌ی ئاره‌ش لورستانی له په‌نێلی دووهه‌می ئه‌و سمیناره بوون.
سێهه‌م کۆڕگێری ئه‌و سمیناره وریا ڕه‌حمانی بوو که باسه‌که‌ی له ژێر ناوی حیزبی دێموکڕات له نێوان شۆڕشگێربوونو جهماوهریبووندا پێشکێش کرد.
کادری ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر پێناسه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی جهماوهریبوونو شۆڕشگێربوونی ڕه‌وتێکی سیاسی‌و، به‌هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک فاکت لێکدانه‌وه‌ی بۆ مێژووی حیزبی دێموکڕات له بڕگه زه‌مه‌نییه جیاوازییه‌کاندا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و پێناسه‌یه کرد.
وریا ڕه‌حمانی له باسه‌که‌یدا پێداگری کرد حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ردوو ئه‌و خه‌سله‌تی جهماوهریبوونو شۆڕشگێربوونهی له بڕگه مێژووییه‌کانی خهباتو تێکۆشانی‌دا ئه‌زموون کردوه‌و ئه‌و دوو تاقیکارییه‌ی له دوو بڕگه‌ی زه‌مه‌نیی قۆناغی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن حیزب‌و سه‌رده‌می هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌دا شیکرده‌وه.
کۆڕگێری سێهه‌م په‌نێلی ئه‌و سمیناره له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا به ڕوانینێکی ره‌خنه‌گرانه لێکدانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند گوتار‌و بڕیاری حیزبی دێموکڕات له مێژووی خه‌باتی ئه‌و حیزبه به تایبه‌ت دوای شۆڕشی ٥٧و گۆڕینی نیزامی سیاسیی له ئێران‌دا کرد.
له دوایین بڕگه‌ی سمینارهکهشدا کۆمه‌ڵێک له به‌شداران راو سهرنجو تێبینیی خۆیان له سه‌ر باسه‌کانی ئه‌و سمیناره هێنایه گۆڕێ.