• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕۆژهەڵات و … ڕۆژهەڵات و … ڕۆژهەڵات …

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/04/05
جۆری بابەت: ئەدەب

من مەهابادم
لەوەتی هەم
«چوارچرا «لە مەیدانی دڵمدا
وەک مەشخەڵی ڕاپەڕین
داگیرساوە
هەر چرایەکیان
هێندەی خۆرێک ڕووناکی
هێندەی خۆرێک گەرمی
دەبەخشێ بە مێژووم
بەڵی
دیرۆکم خاوەنی چوار هەتاوە!
من مەهابادم
چوار وەرزی ساڵ ڕاساوم و
هەر چوار ڕۆژەکەم هەڵاتوون
ڕۆژهەڵاتێ
دیمەنەکەی وزە دەبەخشێتە دەروون
ڕۆژهەڵاتێ
نازانێ چییە ئاوابوون!
ڕۆژهەڵاتێ،
تاقەنەیەکە لە گەردوون!

من مەهابادم
«هێمن» «هێمن»
هۆنراوە دەهۆنمەوە و
لە سەردێری هەر شیعرێکیشدا
بیرم ناچێ بنووسم:
«گەر لە برسان و لەبەر بێبەرگی ئەمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم، نابەزم، کوردم ئەمن(1)
هێمن، هێمن
گڕی وشەم بەردەدەمە
نێو خەرمانی ئەوکەسانەی
بەرامبەر بە چارەنووسی نەتەوەکەم بێ خەمن!

من مەهابادم
«برا زۆر عەیبە زوو نامناسی،
من هەر زۆر لە زوو کوردم
کە تۆ پێنج شەش کەڕەت گۆڕاوی،
من بێ سێ و دوو کوردم
لە تەکیە بوویە جێگر، مێگر لە بن بەرماڵ
ئەمن لەوساوە جێ و بانم لەبانی بێشکە بوو، کوردم(2)
بە ناو «هەژار»م و بە ناوەڕۆک زەنگینم بە ورە
وزەم دنیا دەهەژێنێ
گرنگ نییە شارێکم بچووک یان گەورە!

من مەهابادم
تەنانەت پەتی سێدارەش
ساتێ چاوم نانووقێنێ
«قازی» فێری کردووم لە هیچ ئەهریمەنێ باکم نەبێت
با بشمرم، گرنگ لای من هەر ئەوەیە
دوژمن لەسەر خاکم نەبێت!
پێشەوا دەرسی داداوم
هەتا ماوم پێشمەرگە بم
شانازی بکەم بە ئاڵای هەڵکراوم!

من مەهابادم
«پیشەوا»یەکی بێ وێنە
بۆ من بووە بە ئاوێنە
بۆیە تابلۆی پڕ لە شکۆی سەربەخۆیی
لە ئاوەزما
بۆتە تاقە نەخشەی خەبات و تێکۆشان
بۆ کوردستان!
من مەهابادم
بە پینووسێ دەنووسم
پڕە لە مەرەکەبی سوور، لە خوێنەکەی لالۆ
پەرتووکی مێژوو دەنووسم، چەشنی «قاسملۆ»
لەبەر ڕووناکی چوار چرای خۆرئاسایی
چوار پارچەی مێژوو یەک دەخەم
بە ئاسپایی
بە دەستێ دیرۆکی نوێی خۆم دەنووسمەوە
ڕەگی داگیرکەری تیادا دەبڕمەوە
بە دەستێ
سنووری چوارکەرت
هەر بەو مەرەکەبی خوێنە دەسڕمەوە!

من مەهابادم
کەنگێ بیستووتانە ماندووبوون بناسم
فەرموون بڕواننە ڕەنگ و ڕووی پێناسم
گەر نەتان دی هەر لە دێڕی سەرەتاوە
شەرەفکەندی و هەڤاڵانی
پێشوازی لە هەنگاوی ڕاساوتان بکەن
لۆمەم بکەن!
بەڵێ قوربان،

من مەهابادم
چوار چرا لە هەناومایە، چوار خۆری گەش
بە هەر چواریانەوە خاکی پیرۆزیان گرتۆتە باوەش
بە هەر چواریانەوە
ئاگری نەورۆزیان جۆش داوە
بە هەرچواریانەوە
تاپۆی یەک وڵاتیان بە ناوە!

***
«١» دێڕە شیعرێکی مام هێمن.
«٢» دوو دێر شیعری مام هەژار.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist