له مه‌کڵاوێی سه‌رده‌شت پیاوێک خۆی کوشت.
ڕۆژی هه‌ینی، ١٦ ی گه‌لاوێژ له گوندی مه‌کڵاوێی سه‌رده‌شت پیاوێک به ناوی جەلیل ڕەمەزان پوور کوڕی حاجی کەریم بە هۆکارێکی نه‌زانراو کۆتایی به ژیانی هێناوه.
چاوه‌دێرانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن زیاد بوونی خۆکوژی له کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک کەلە ئێستادا وەک نەخۆشییەکی گشتگیر سەیر دەکرێ، بۆیە بەداخەوە هەواڵی خۆکوشنەکان به ته‌واوی ئاسایی بوونەتەوەو ئەمەش وای کردوە کە له لایه‌ک حهسساسییهتی کۆمه‌ڵگا به‌و دیارده‌یه که‌م بێ‌و له‌لایه‌ن دهوڵهتو داموده‌زگا پێوهندیدارهکانیشهوه هەوڵێکی جیددی بۆ بنبڕ کردنی ئەم ڕووداوانه له‌ئارادا نه‌بێ.