باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی “سی ئێن ئێن”دا، باسی له ئه‌گه‌ری باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئامریكا‌و ئێرانی كردوه.
سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له‌م وتووێژه‌دا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، گوتی پێوه‌ندییه كاریگه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌توانێ ده‌سكه‌وتی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌م دواییانه بێ كه مه‌به‌ست له‌م كاره به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌م وڵاته‌یه. به‌م حاڵه‌ش ئۆباما ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئاڵوگۆڕێكی كتوپڕ نایه‌ته پێشێ‌و له وانه‌شه شتی وا هه‌ر ڕوو نه‌دا.
ناوبراو گوتی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی ناوكیی ئێران، ڕێگه بۆ هاتنه ئارای قسه‌و باسی زیاتر له نێوان ئه‌م دوو وڵاته خۆش ده‌كا. باراك ئۆباما به‌م حاڵه‌شه‌وه پێی له‌وه ئه‌وه داگرت که له یه‌كه‌م هه‌نگاودا پێویسته تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی ناوكیی كۆماری ئیسلامی بكرێ‌و ئه‌و دۆسییه به ئاکام بگا.
پاش هاتنه سه‌ركاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ئێران‌و ده‌سپێكی دانووستانی به‌ربڵاو له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ناوكیی ئێران، قسه‌و باسه‌كان له سه‌ر باشتر بوونی پێوه‌ندیی نێوان ئێران و ئا‌مریكا زیاتر بوو. حه‌سه‌ن ڕۆحانی له یه‌كه‌مین سه‌فه‌ری خۆیدا بۆ نیۆیۆرك له ساڵی 92 له هه‌وڵێكی بێ وێنه‌دا له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا قسه‌ی كرد. له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردووش‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و ئا‌مریكا به‌رده‌وام پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزێك له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ناوكیی ئه‌و وڵاته وت‌ووێژیان كردوه.
ئێستاش پاش گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ناوكی له نێوان ئێران‌و گرووپی 1+5 هێندێك له چاودێران شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندیی نێوان ئامریكا‌و ئێران باش بێته‌وه، به‌م حاڵه‌ش سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م دوو وڵاته له‌م باره‌یه‌وه به پارێزه‌وه هه‌ڵوێستیان گرتوه.