شاری بۆكان چ له ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشوو و چ له ده‌وڵه‌تی ئێستادا كه‌مترین پشكی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه به‌ركه‌وتووه.
پڕۆژه‌كانی وه‌ك سیلۆی ٧٠ هه‌زار تۆنی، به‌نداوی ته‌ته‌هوو له‌گه‌ڵ یاریگای ٥ هه‌زار كه‌سی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌و شاره‌ن كه چه‌ند ساڵه ده‌ستیان لێندراوه. ئاماری به‌رزی بێكاری‌و كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه هێندێكی دیكه له گیروگرفته‌كانی ئه‌م شاره‌ن.
ئاماری به‌رزی بێكاری له شاری بۆكان له حاڵێك دایه كه ڕێكخراوی فه‌ننی‌و حیرفه‌یی ئه‌م شاره که ده‌توانێ ڕۆڵی گرینگ له پێکهێنانی هه‌لی کاری‌دا ببینێ، به هۆی ته‌رخاننه‌كردنی بوودجه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا که‌مترین چالاکیی بووه.
خه‌لیل جه‌باری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی میراتی کلتووری، گهشتیاریو پیشهدهستییهكانی ئه‌م شاره‌ش ده‌ڵێ به‌شی میراتی فهرههنگیو گه‌شتیار له مێژ ساڵه داخراون‌و که‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ماڵ خوسره‌وی فه‌رمانداری بۆكانیش ده‌ڵێ، ئه‌م شاره له زۆربه‌ی پێوه‌ره‌كانی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی شار له دوایه‌و له بارودۆخێكی خراپ دایه.
خوسره‌وی وێڕای ئاماژه به بارودۆخی بوودجه‌ی شاری بۆكان له ساڵی ١٣٩٣ باسی ئه‌وه‌ی کردوه که سه‌ره‌ڕای هه‌موو دواکه‌وتنه‌کان که‌چی له ساڵی ڕابردوو ته‌نیا سه‌دی ٦٤ بوودجه‌ی دیاریکراو بۆ ئه‌م شاره وه‌رگیراوه‌و خه‌رج کراوه.