ڕۆیتێرز ده‌ڵێ ده‌یان شیركه‌تی سه‌ر به سپای پاسداران براوه‌ی سه‌ره‌کیی لابردنی گهمارۆكانو قۆناغی پاش ڕێككه‌وتنی ئه‌تومی ده‌بن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته گرووپێك له شیركهتو ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك خودی سپای پاسداران، به ده‌سپێكی چوونه قۆناغی جێبه‌جێكردنی ڕێككهوتنهکه له لیستی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا، یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دهردههاویشترێن. ئه‌م بابه‌ته نزیك به ٩٠ شیركهتو ڕێكخراوی سه‌ر به سپای پاسداران ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام هێندێك له‌م شیركه‌تانه‌ی دیکه‌ی سه‌ر به سپا ده‌بێ تا ٨ ساڵی دیكه چاوه‌ڕوان بن تا له لیستی گه‌مارۆكان دێنه‌ده‌ر. بۆ نموونه “قه‌رارگای سازه‌نده‌گیی خاته‌مولئه‌نبیا” كه لانیكه‌م ٨١٢شیركهتی ژێركۆمای خۆی هه‌یه، یه‌ک له‌و کارتێله ئابوورییانه‌ی سه‌ر به سپای پاسدارانه که جارێ گه‌مارۆکانی به‌سه‌ردا ده‌مێننه‌وه.
ڕۆیتێرز هه‌روه‌ها ده‌ڵێ شیركه‌ته چووكه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران، كه هێندێكیان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له دروستكردنی چهكوچۆڵدا شه‌ریكن له لیستی گه‌مارۆكان دێنه ده‌رێ، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك هێزی قودس، لقی ده‌ره‌وه‌ی سپاغی پاسداران، ده‌بێ تا ٨ ساڵی دیكه‌و تا فازی دووهه‌م چاوه‌ڕوانی لابرانی گه‌مارۆكانی ئورووپا‌و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێ. ته‌نانه‌ت له‌م باره‌یه‌وه هێندێك گه‌مارۆ هه‌ن كه پێوه‌ندییان به بابه‌تی ئه‌تۆمییه‌وه نییه‌و له بواری تیرۆریزم دایه که له لایه‌ن ئامریكاوه به دژی سپای پاسداران پهسندکراونو له‌جێێ خۆیان ده‌مێننه‌وه.
له حاڵێكدا كه گرووپێك باس له قازانجی شیركه‌ته‌كانی سپا له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ده‌كه‌ن، ڕۆیتێرز له زمان یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی سیاسی ده‌ڵێ، شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه به‌شێكی گه‌وره له داهاته‌كانی سه‌رمایه‌ی لابرانی گه‌مارۆكان له نێوخۆی نێران خه‌رج بکرێ‌و بۆ ده‌ره‌وه نه‌نێردرێ و هاوكات، سپای پاسدارانیش كار‌و بازرگانیی خۆیان ده‌پارێزن.