بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ڕێبەری ناوداری کورد شەهید پێشەوا قازی محەممەد لە شاری دێموکراتدۆستی سەردەشت چالاکیی تەبلیغی کرا.
ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد یەکەمین سەرۆککۆماری کوردستان و هەڤاڵانی، بە بۆنەیەوە لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغی کرا.
ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو پۆستێڕی تایبەت بە پێشەوا قازی محمەممەد و هەروەها بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە ، لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی دێموکرات و ئامانجەکانی نەمر پێشەوا قازی محەممەد دووپات کردەوە.
تیکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو، چاونەترسانە یادی شەهیدانی حیزب و گەلی کوردیان بەرزڕاگرت.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.