سه‌دی ٤٨ی یه‌كه‌و کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له شارۆچكه پیشه‌ییه‌كانی كرماشان کار ناکه‌ن
شاپوور قه‌نبه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كانی پارێزگای كرماشان وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵی ئاوڕدانه‌وه له پیشه بچووك‌و مام ناوه‌ندییه‌كان بۆ لابرانی گیروگرفتی ئه‌وان پێیوستن. ئه‌و پێداگریی كردوه كه ئه‌م پیشانه ڕۆڵی گرینگ‌یان له بواری پێكهێنانی شوغڵ و گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌م پارێزگایه‌وه هه‌یه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به وه‌ستانی سه‌دی ٤٨ کارگه‌و یه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان له شارۆچكه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه گوتی سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی وه‌ستانی ئه‌م یه‌كانه نه‌بوونی سه‌رمایه و نه‌غدینه‌گی، نه‌بوونی بازاڕی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان، كه‌ڵكوه‌رنه‌گرتن له کۆمه‌ڵه تێكنۆلۆژییهک که له له بازاڕه‌كاندا بێ ڕهكهبهرن، نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی کارای ئه‌و کارگه‌و یه‌که بهرههمهێنهرانهیه.
قه‌نبه‌ری پشتڕاستی كرده‌وه كه جگه له‌م هۆكارانه، هه‌لومه‌رجی ئابووریی ئێران‌و گه‌مارۆكانیش له پێكهێنانه‌ی ئه‌م قه‌یرانه کاریگه‌ریی زۆریان بووه.