سیروان نژاوی، زیندانیی سیاسیی کوردی مه‌حکوم به ئێعدام له دار درا.
حوسێن نژاوی، برای سیروان نژاوی له‌گه‌ڵ پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێز ته‌له‌فوونیان بۆ کردوه‌و پێیان گوتوه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز بکاو ته‌رمی براکه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
به‌قسه‌ی حوسێن نژاوی په‌روه‌نده‌ی براکهیو حوکمی ئێعدامه‌که‌ی ڕاگیرابوو، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی که‌س له به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ئاگاداریان بکاته‌وه، له داردراوهو ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشتوه بۆ دوایین جار چاویان پێی بکه‌وێ.
سیروان نژاوی ١٤ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٠ له شاری که‌ره‌ج ده‌سبه‌سه‌رو له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری مه‌هاباد به سه‌رۆکایه‌تیی قازی جهوادیکیا دادگایی‌و به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی مافی دیاریکردنی پارێزه‌ری هه‌بێ دادگایی کراو حوکمه‌که‌ی له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه پشتڕاست کرایه‌وه.
سیروان نژاوی کۆتایی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئیبراهیم عیساپوور، سامان نه‌سیم، عه‌لی ئه‌فشاری، حه‌بیب ئهفشاریو یونس ئاقایان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. له‌و کۆمه‌ڵه زیندانییه عهلیو حه‌بیب ئه‌فشاری له داردرانو سامان نهسیمو یونس ئاقایان پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له به‌ندیخانه‌ی زه‌نجان سه‌ریان وهدهرناو ئیبڕاهیم پورعیساو سیروان نژاویش بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز گواسترانه‌وه.
شایانی باسه له‌وه‌تی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی له‌سه‌ر کاره ئه‌وه چواره‌مین زیندانیی سیاسیی کورده له‌دار ده‌درێ.