نامێق دڵدڵ، چالاكی مه‌زهه‌بیی خه‌ڵكی شاری بۆكان حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، لقی ٢٨ی دادگای شۆڕش به سه‌رۆكایه‌تیی قازی مه‌قیسه ناوی “نامێق دڵدڵ” ی به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد.
ده‌گوترێ دادگای ئه‌م چالاكه مه‌زهه‌بییه به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری دیاریكراو به‌ڕێوه‌چووه‌و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ١٥ مانگ به‌سه‌ر دهسبهسهركرانیدا هه‌روا له به‌ندی ٢٠٩ی ئێڤین‌دا ڕاگیراوه. نامێق دڵدڵ كه پێشتر بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵ له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌رج به‌ند كرابوو، پاش ئازادكرانی له ڕۆژی ٢٩ خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٩٣ دووباره له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌رو پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئێڤین گواسترایه‌وه.
شایانی باسە ئه‌گه‌رچی تاوانه‌كانی ئه‌م زیندانییه مه‌زهه‌بییه‌ی بۆكان هێشتا زانیاری ورد‌و ده‌قیق له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام دۆستان و نزیكانی ناوبراو هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی بۆ “به‌رده‌وامیی بانگه‌شه بۆ مه‌زهه‌بی سوننه” و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئایینی سوننی تاوانبار كردوه.