ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ بە دەرکردنی بانگەوازێک ڕوو بە خەڵکی کوردستان چەند خاڵێکی گرینگی لە پێوەندیی لەگەڵ ئەگەری هەستانی لافاو بە مەبەستی پێشگرتن لە زیان و خەساری گیانی وماڵی پێشکێش کردوە.
لە بەشێک لەو بانگەوازەدا هاتووە؛
پێشبینی دەکرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی تر سێلاو و لافاوه بەشێکی دیکە لە نیشتمانمان بگرێتەوه بۆیه ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ له شاری شنۆ داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان به تێکرایی دەکات ئاگاداری خاڵەکانی کەش و هەوا بن و به بەرپرسیارەتییەوه سەبارەت به خۆتان و بنەماڵەتان لەم چەند رۆژه هەلسووکەوت بکەن.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ لە درێژەی بانگەوازەکەیدا دەڵێ:
ئاژانسی پێش بێنکردنی کەش و هەواناسی هوشداری داوە کە ئەگەری هەستانی لافاوێکی مەترسیدار لە زۆربەی بەشەکانی باکوری ئێران و پارێزگاکانی کوردستان ورمێ ، کرماشان ، سنە و ئیلام تا دەگاتە لوڕستان هەیە و هەر بۆیە بۆ پێشگرتن لە زەرەر و زیانی زۆرتری سێڵاو، ئەم خاڵانەی خوارەوە لە پێش چاو بگرن.
نەک خۆ لە جادەکان دوور ڕابگرن بەڵکو خۆ لە بەکارهێنانی GPS بپارێزن.
له چوون بۆ تەنیشت رووبارەکان ، پردەکان و کێوەکان خۆ ببوێرن .
له سەیرکردنی بێ بنەما و کێشانی وێنە ( سلفی ) خۆ بپارێزن .
له گەشت و گوزاری نەورۆزی لەم چەند رۆژه خۆبپارێزن.