دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە، ١٧ ی گەلاوێژ دایە هەمین ڕەسووڵی، دایکی شەهید محەممەد شەمعی ناسراو بە حەمەدرێژ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بە هۆی بە ساڵداچوویی و نەخۆشی لە گوندی نواوێی سەربە ناوچەی کاڵەشینی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
دایە هەمین ژنێکی مەشرەف خۆشو بە مشوورو جێگای متمانەی خەڵکی گوندی نواوێو ناوچەی کاڵەشین بوو. ژنێکی نیشتمانپەروەرو خەڵک خۆشەەویست بوو، خەڵکیش ئەویان خۆش دەویست. دایە هەمین ئاواتو ئارەزووی سەرکەوتنی گەلو حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
دایە هەمین کوڕیکی بە ناوی محەممەد شەمعی ناسراو بە حەمە درێژ لە ریزی پێشمەرگەکانی هێزی زمزیرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای چەندین ساڵ پێشمەرگایەتی شەهید بوو. شەهید حەمە یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی هێزی زمزیران بوو کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک پێشمەرگەو دواتریش وەک سەرپەل خزمەتی بە گەل و نیشتمان دەکرد، بەڵام بەداخەوە ڕۆژی ٢٨ ی خەزەڵوەر لە شەڕیکی تووندو نابەرامبەر لە گەڵ رێژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، هاورێ لەگەڵ حەوت هاوسەنگەری دیکەی لە هێزی زمزیران لە نێوان گوندەکانی نەڵۆسە و کانیسپان لە شوێنێک بە ناوی توەشەڵێ شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دایە هەمین دەکاو سەبوورییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.