بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ڕێبەری ناوداری کورد شەهید پێشەوا قازی محەممەد لە شاری کوردپەروەری ئیلام چالاکیی تەبلیغی کرا.
شەوی ڕابردوو ٩ی خاکەلێوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد یەکەمین سەرۆککۆماری کوردستان و هەڤاڵانی، بە بۆنەیەوە لە شاری ئێلامی دێرین چالاکیی تەبلیغی کرا.
ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو پۆستێڕی تایبەت بە پێشەوا قازی محمەممەد و هەروەها بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە لە نێو شار ، لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی دێموکرات و ئامانجەکانی نەمر پێشەوا قازی محەممەد دووپات کردەوە.
تیکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو، چاونەترسانە یادی شەهیدانی حیزب و گەلی کوردیان بەرزڕاگرت.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.