لە ناوچەی شنۆ پێشوازی لە یادی ٧٠ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرا
دڵسۆزانو لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ، بە کردنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکان بە پێشوازی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان چوون.
شەوی هەینیی رابردوو بە نزیکبوونەوە له ٢٥ی گەلاوێژی ئەمسال کە دەبێتە حەفتایەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دڵسۆزانو لایەنگرانی ئەم حیزبە لە ناوچەی شنۆ، لە بەرزاییەکانی پادار و دۆڵەسووتاو، ئاگریان کردەوە. ئەم ئاگرە کە لە زۆربەی گوندەکانی پێدەشت شنۆ دەبینرا، بووە مایەی دڵخۆشیی خەڵکی دیموکراتپەروەرو دڵسۆزی ناوچەی شنۆ.
کۆمیسیۆنی تەشکیلات دەستخۆشی لە بەشدارانی ئەو چالاکییانە دەکاو چالاکیو سەرکەوتنی زیاتریان بە ئاوات دەخوازێ.