به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له پۆلێکی دیکه‌ی کاسبکاری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کاروانچییه‌ک کوژراو کاروانچییه‌کی دیکه‌ش به توندی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ١٧ ی گه‌لاوێژ پۆلێک کاروانچیی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بێ ئه‌وه‌ی باریان پێبێ له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیمه‌وه ته‌قه‌یان لێکراوه.
له‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا له دۆلان کاروانچییه‌ک به‌ناوی مه‌جیدی حاجی عه‌بدوڵلای قوڵه‌سوێروێ له‌گه‌ڵ کاروانچییه‌کی دیکه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌به‌ت بریندار ده‌بن. مه‌جیدی حاجی عه‌بدوڵڵا که فیشه‌ک سه‌ری گرتبوو، به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ ده‌کرێ، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌که‌ی ئێواره‌ی دۆینێ دهمرێو ته‌رمه‌که‌ی دێننه‌وه گونده‌که‌ی خۆیان.
له‌و ته‌قه‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕیژیم ٨ وڵاغی کاروانچییه‌کان کوژراون‌و ٧ وڵاغی دیکه‌ش بریندار بوون.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ١٦ کاروانچیو کۆڵبه‌ری کورد به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم کوژراون‌و ١٤کاسبکاری دیکه‌ش بریندار بوون. جیا له‌وه‌ش بڕی چه‌ند میلیارد تمه‌ن باری کاسبکاران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه نیزیک به ٢٠٠ سه‌ر وڵاغی کاسبکارانیش کوژراون‌و به‌وه‌ش زیان‌و زه‌ره‌رێکی ماڵێی زۆر به‌ر ئه‌و کاسبکارانه که‌وتوه که به‌هۆی بێکاری‌و بێده‌ره‌تانی ڕوویان له‌و کاره مه‌ترسیداره کردوه.