ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌مه رێکەوتی ٢٨ی مارس هاورێ محەممەد خادمیانی نوێنەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و یەكیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ بەڕێز خاتوو ” مریه‌م مونسیف ”وه‌زیری په‌ره‌پێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌زیری ژنان و یه‌كسانی ره‌گه‌زی و ران مهكانن ئه‌ندام پارڵمانی فیدراڵی کانادا دیداری كرد.
له‌و دیداره دۆستانه و تایبه‌ته‌دا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لە کانادا پرسی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له پێناو مافی نه‌ته‌وایه‌تی و دێموكراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی ئێستای ناوخۆیی ئێرانی باس كرد. به‌رپرسی پهوهندیهكانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها باسی مووشه‌كبارانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان و شه‌هیدبوونی دوو ژنه پێشمه‌رگه و پێشه‌نگی خه‌باتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ شه‌هیدان سوهه‌یلا قادری و نه‌سرین حدادی كرد. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كان نوێنەری یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە کانادا، دۆخی خوێندكارانی كوردی به گشتی و دۆخی زۆر خراپی كچانی كوردی له زانكۆكان و نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌ڵاواردنی سیستماتیكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌تایبه‌تی بۆ وه‌زیری ژنانی كانادا باس كرد. هاوڕێی محه‌ممه‌د خادمیانی داوای له وه‌زیری ژنانی كانادا كرد كه رێگهیێكی گۆنجاو بۆ یارمه‌تیدان و پێگه‌یاندنی ژنانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی بۆ كچان و ژنانی روژهه‌ڵاتی كوردستان بدۆزێته‌وه.
بەڕێز خاتوو ”مریه‌م مونسیف ” كه بۆ خۆی به ره‌گه‌ز ئه‌فغانی و له دایك بووی شاری مه‌شهه‌دی ئێرانه، خۆشحاڵی خۆی له‌و دیداره ده‌ربری و كوتی زۆر به باشی ئاگاداری سیاسه‌تی هه‌ڵاوردنی هه‌مه‌لایه‌نه رژیمی ئێران و دۆخی خراپی ئێستای خه‌ڵكی ئێران و نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری له ئاست كورده‌كانه.
ناوبراو پیرۆزبایی گه‌رمی نه‌ورۆزی له كورده‌كان كرد و داوای له به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزب كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كان لە گه‌ڵ حیزبی لیبرالی كانادا به‌رفراوانتر بكا.