بەڕێوەبەرایەتیی سێیەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە لە ڕاگەیاندراوێکدا بە نیشانەی هاوخەمی کردن لەگەڵ زیاندیتووانی هەستانی لافاو لە ئێران، ئەو فستیڤاڵەی بۆ کاتێکی دیکە وەدوا خست.
لە ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانەدا هاتووە کە بە هۆی ئەوەی سێڵاو زیان و خەساری بە هاووڵاتییان گەیاندوە و بە هەزاران بنەماڵە داخدارن، هەربۆیە ئێمەش وێڕای هاوخەمی کردن لە گەڵ کەسوکاری زیان لێکەوتووانی هەستانی لافاو، بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە بۆ کاتێکی دیکە دوا دەخەین.
شایانی باسە سێیەمین فستیڤاڵی هەڵپەڕکێی بانە بڕیار بوو لە ڕۆژانی ٨ تا ١١ی خاکەلێوە بۆ ماوەی سێڕۆژ و بە بەشداریی چەندین گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی لە شاری بانە بەڕێوەبچێ.
هەروەها هەر لەو پێوەندییەدا نەورۆزی تەنگیسەر کە قەراربوو ڕۆژی ٧ی خاکەلێوە بەڕێوەبچێت بە نیشانی هاوسۆز و هاوخەمی هەڵوەشایەوەو ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانیش بۆنەکانی نەورۆزی ڕاگرت.