رۆژی چوارشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر، لە ڕێوڕەسمێكدا دوکتۆرای فەخری بە پورفێسۆر کۆچەر بیرکار بەخشی.
پرۆفیسیۆر کۆچەر بیرکار براوەی خەڵاتی فیلدزی بیرکارییە کە لە کاتی وەرگرتنیدا ، خەڵاتەکەی بە گەلی کورد بەخشی و بۆ بە مایەی خۆشحاڵی سەرجەم خەڵکی کوردستان.
لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای ڕێزلێنان لە کۆچەربیرکار، خەڵاتی دوکتۆرای فەخری زانکۆی سەلاحەدین بەو لاوە لێهاتووە بەخشرا.
لە یەکەم بڕگەی ڕێوڕسمەکە فیلمیکی دێکیۆمێنتاری کە لە سەر ژیان و سەرکەوتنەکانی کۆچەر بیرکار ئامادەکرا بوو نیشان درا و، پاشان لە لایەن سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینەوە دوکتۆرای فەخری بە کۆچەر بیرکار بەخشرا.
شایانی باسە ئەو سێیەمین دوکتۆرای شانازییە کە لە لایەن زانکۆی سەلاحەدینەوە دوای سمایل بێشکچی و دوکتور مستەفا زەڵمی، بە کۆچەر بیرکار بەخشراوە.
لە درێژەی ئەو ڕێوڕسمەدا کۆچەر بیرکار بۆ ئامادەبووان باسی لە بەسەرهاتی خۆی و هەروەها گرینگیدا بە زانستی کرد .
فەرەیدوون درەخشانی، ناسراو بە کۆچەر بیرکار لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویی لە ئاوایی (نێ)ی مەریوان لە دایک بووە.
کۆچەر بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی (فیڵدز) کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکا.
ناوبراو جیا لە خەڵاتی فیڵدز تا ئێستا سێ خەڵاتی گرینگی دیکەی لە بواری زانستی بیرکارییەوە کە بریتین لە، خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس، خەڵاتی لێڤێرھووڵم، خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ی بە دەست هێناوە.