په‌رویز ئه‌فشار له كاربه‌ده‌ستانی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ڵێ، ١٢٥ هه‌زار قوتابی له ئێران پێشینه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ماده‌ی هۆشبه‌ریان هه‌یه.
ئه‌فشار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه په‌ره‌سه‌ندنی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له نێو سه‌دی یه‌كی حه‌شیمه‌تی ١٢ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیی قوتابیانی ئێران به مانای ته‌شه‌نه‌ی “ئیعتیاد” نییه. ئه‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی هه‌یه که ٧ میلیارد تمه‌ن بوودجه‌ی ساڵانه بۆ فێركردن‌و په‌روه‌رده‌و بۆ به‌رنامه‌ی پێش‌گرتن له ئێعتیاد زۆر كه‌مه.
ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌م بڕه بوودجه كه‌مه بۆ قوتابیان‌و ته‌نیا به‌شی سه‌دی ٨ی قوتابیان ده‌كا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌م بوودجه‌یه‌ش كه‌ڵك وهرناگیرێو له حاڵێكدا ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دیاری كردوه كه ستاد سه‌دی ٢٠ی بوودجه‌ی پێش‌گرتن له‌م دیارده‌یه دابین كردوه‌و سه‌دی ٨٠ی دیكه‌شی ده‌بێ ئیداره‌کانی پێوه‌ندیدار بیده‌ن، به‌ڵام که‌س گرینگی به‌و بابه‌ته نادا.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵی كه له نێو ئه‌م ڕێژه قوتابییه سه‌دی ١/١ حه‌بی ئێكستازی ده‌خۆن، سه‌دی ١ لانیکه‌م یه‌ك جاریان حه‌شیش كێشاوه، سه‌دی 2ی تریاك‌و ئه‌وانی دیكه‌ش هێڕۆئین و شیشه به‌کارده‌هێنن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا، عه‌لی هاشمی، سه‌رۆكی كومیتهوی سه‌ربه‌خۆی به‌ره‌نگاربوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر سه‌ر به كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام گوتبووی که سه‌دی ٤ی تووشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر یه‌كه‌م جار له قوتابخانه ده‌ستیان پێکردوه.