باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه مۆسكۆ‌و تاران ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ته‌مه‌نی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و كۆتاییه.
باراک ئۆباما ده‌ڵێ به‌وه تروسکه‌یه‌کی هیوا بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕ له سووریه به‌دی ده‌کرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی نیویۆڕك تایمز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی، باراك ئۆباما گوتبووی وابیر ده‌كه‌مه‌وه ڕۆچنهیهكی بچووك بۆ ده‌رفه‌ته نوێیه‌كان كراوه‌ته‌وه، تا بتوانین ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ بارودۆخی سووریه بدۆزرێته‌وه.
ئۆباما له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، ڕووسیهو ئێرانیش به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه گۆڕانكارییه‌کانی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شار ئه‌سه‌ددا نییه.
به‌شار ئه‌سه‌د وێڕای ئاماژه به تاران مۆسكۆ ده‌ڵێ هیچكام له‌م دوو وڵاته بڕیاری ئیحساسی ناده‌ن. به بڕوای ناوبراو، ڕێبه‌رانی ئێران‌و ڕووسیه هیچ له “كاره‌ساتی مرۆیی” له سووریه ناڕه‌حه‌ت نین‌و ته‌نیا نیگه‌رانی ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دن.
به قسه‌ی ئۆباما ئێستا شانسی زیاتر بۆ وتووێژ هاتۆته پێشێ، هه‌ڵبه‌ت نه‌یشارده‌وه که ئه‌وه به‌مانای ئاڵوگۆڕی خێرا نایه، ئه‌گه‌رچی وتووێژهکام له چاو جاران باشتر‌و جیددیتره.