قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودسی سپای پاسداران، كه له لیستی گه‌مارۆكانی شوڕای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دایه، سه‌ردانی وڵاتی ڕووسیه‌ی کردوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌فه‌ره کاردانه‌وه‌ی زۆری لێکه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی فاكس نیوز سلێمانی ڕۆژی و٢٤ مانگی ژوئیه له مۆكسۆ بووه‌و چاوی به ویلادیمیر پۆتین، سهركۆمارو، سێرگئی شواگۆ، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌م وڵاته كه‌وتوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته سه‌فه‌ری ناوبراو بۆ ڕووسیه، سێ ڕۆژی خایاندوه.
قاسم سلێمانی كه فه‌رمانده‌ی هێزی سپای پاسدارانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له ئه‌ستۆیه، ساڵی ١٣٨٦ له لایه‌ن شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لیستی گه‌مارۆكان خراو مافی وه‌رگرتنی ویزای لێ ئهستێندرایهوه..
به‌پێی نێوه‌رۆکی ئه‌م گه‌مارۆیه پێدانی ویزا به قاسم سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌موو داراییه‌كانی ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی دستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێ. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا ناوبراو‌و فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی دیكه‌ی سپای له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشتوه؛ که‌چی ڕووسیه ئه‌وانه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتوه.
سامانتا پاوێڕ، باڵوێزی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كاردانه‌وه به‌م بابه‌ته ده‌ڵێ واشنگتۆن خه‌ریکی تاوتوێكردنی سه‌فه‌ری قاسم سلێمانییه بۆ ڕووسیه.