به‌ندكراوێك له ئیلام كه به تاوانی كوشتن مه‌حكووم به ئێعدام كرابوو، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كووژراوهکهوه به‌خشراو له مردن ڕزگار بوو.
ئه‌م به‌ندكراوه ٢٤ ساڵه ئیلامییه كه به تاوانی ده‌ست تێداهه‌بوون له كوشتنی كه‌سێك ماوه‌ی ٦ ساڵ بوو له زیندانی ناوه‌ندیی ئیلام‌دا به‌ند كرابوو، به‌هۆی به‌دواداچوونی ڕیش سپی‌و سه‌رۆكه‌كانی هه‌یئه‌تی ئاشتی‌و دۆستایهتیو یارمهتیكارانی ئه‌م زیندانه له ئێعدام ڕزگار كرا.
سه‌رۆكی زیندانی ناوه‌ندیی ئیلام ده‌ڵێ به نێوبژیوانیی ڕیش سپی‌و گه‌وره‌كانی ئه‌م شاره، بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له‌م تاوانباره خۆش بون‌و چاوپۆشی‌یان له حوكمی قه‌ساسی ئه‌م زیندانییه كرد.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ند نموونه‌ی دیكه له‌م كاره باشه له شاره‌كانی دیکه‌ی كوردستان بیندراوه.