کچی یەکێک لە پێشمەرگە و فەرماندە ئازا و دێرینەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار ماڵاوایی ژیان کرد.
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری پیرانشارەوە بە دەستمان گەیشتووە، بانوو مریەم حەسەننژاد کچی پێشمەرگەو فەرماندەی دێرینی حیزبی دێموکرات هاوڕێ “حاجی گوڵاوی” بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٤١ساڵەیدا ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
خاتوو مریەم حەسەننژاد جیا لەوەی کچی تێکۆشەرێکی دێموکرات بوو، هەموو کات وەکوو خاتونێکی خەمخۆر و نیشتمانپەروەر هەڵسوکەوتی دەکرد و کەسێکی گەلدۆست بوو.
جێیئاماژەیە ئەو خاتوونە جوانەمەرگە ماوەی دووساڵ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتبوو، کە دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لە گەڵ نەخۆشییەکەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
باوکی ئەو خاتوونە ئێستاش لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەو، لە ماوەی پێشمەرگایەتیشدا چەند جار بریندار بووە.
شایانی باسە ئەمڕۆ چوارشەممە٧ی خاکەلێوە لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمی ماتەمینی خاتوو مریەم، بە ئامادەبوونی بەسێکی بەرچاو لە کادر وپێشمەرگەکانی ئەو حیزبە بەرێوەچوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە پرسە و، سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم کەسوکاری خاتوو مریەم ، بەتایبەتی باوکی بەڕێزیان دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.