بەهۆی پەرەسەندی بێهیوایی و هەژاری، دوو لاوی کورد لە شاری سنەو سەلاسی باوەجانی پەنیان بۆ خۆکوشتن برد.
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی خاکەلێوە، لاوێک بە ناوی “زەکەریا خانی”، ١٨ ساڵە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەگوترێ ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و بێکارییەوە دەستی داوەتە خۆکوشتن.
هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ۱۳۹۸ی هەتاوی، لاوێک بە نێوی ڕزگار کەریمی، خەڵکی شاری سنەی بە هۆی دۆخی ناجێگری ئابووری و هەژاری لە ڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر لە پێوەندی لە گەڵ دیاردەی خۆکوشتن لە ناوچەکانی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەش، ژنێکی ٣٥ ساڵە، بە ناوی “سەعادەت حەسەننژاد” لە باخی شایگانی مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” لەساڵی 97دا لانیکەم 170 کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە هەوڵی وایان داوە، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به ژیایان هێناوه. لەو 170 کەسە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون و کهم تهمهنترینیان کوڕێکی 12 ساڵ و به تهمهنترینیان پیاوێکی تهمهن 63 ساڵ بووه.