ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌رمانان تاقیكاریی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێر كردن به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌ڵام له نێو ئه‌م ٣٧٣٠ كه‌سه‌دا كه بڕیاره دابمه‌زرێن،٣٠٧٣ كه‌سیان پیاو و ته‌نیا ٦٣٠ كه‌سیان ژن ده‌بن.
به‌پێی بڕیارێک كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و بارهێنان له ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌داڕشتنی سه‌ركۆماریی وه‌ریگرتووه، بڕیاره ٥ هه‌زار كه‌س له‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه دابمه‌زرێن كه نزیكه‌ی ١٣٠٠ كه‌سیان به‌بێ به‌شداری له تاقیكارییهکان داده‌مه‌زرێن ، ئه‌م كه‌سانه پشكی بنه‌ماڵه‌ی به‌ناو شه‌هیده‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی له به‌ره‌کانی شهڕدابوونو دستو پێوه‌ندییه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمن.
به‌ڵام به‌پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕێكخراوی تاقیكاریی فێركردنی ئێران‌و به‌پێی پێویستیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و بارهێنان، به شێوه‌ی گشتی ٣٧٠٣ كه‌س له ڕێگه‌ی تاقیكاری وه‌ك مامۆستا له‌م ئیداره‌یه داده‌مه‌زرێن.
جێی باسه له نێو ئه‌م ٣٧٠٣ كه‌سه‌دا كه بڕیاره دابمه‌زرێن، ٣٧٠٣ که‌سیان پیاو و ٦٣٠ که‌سیان ژن ده‌بن، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌کی زۆر ڕوون بۆ ههڵاواردنو فهرقو جیاوازایدانان له نێوان ژنان‌و پیاوانه.