لە ڕۆژانی دەسپێکی ساڵی نوێی هەتاویی، بەهۆی بارینی بە لێزمەی باران و هەستانی لافاو، زیان و خەساری زۆر بە چوار پارێزگای ئێران گەیشتووە
رۆژی هەینی ٢ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاوی هەستانی لافاو لە پارێزگای گوڵستان لە باکووری ئێران خەسار و زیانی زۆری گەیاند و بە هۆی کەمتەرخەمیی دامودەزگا حکوومییەکان لە پێوەندی لەگەڵ فریاکەوتن و بەهاناوەچوونی خەڵکی لێقەوما، ئاستی ئەو کارەساتە زیاتر بووە و، دەگوترێ جیا لە گیانلەدەستدانی ٩ کەس لە هاوڵاتییانی پارێزگای گوڵستان، خەسارو زیانێکی زۆر بە مەڕو ماڵاتی گوندەکانی ئەو پارێزگا دراوە.
هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی خاکەلێوە لاوفا زیانشی بە شاری شیراز گەیاند.
بە پێی هەواڵی ئیسنا لە شاری شیراز بەهۆی لافاو، ١٧ کەس گیانیانلەدەستداوەو، هەروەها زیاتر لە ٦٨ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای لۆڕستان و کرماشانیش ئەگەری هەستانی لافاو هەیەو هوشدارییان بەخەڵک داوە.
لە ناوچەی سەلاس و باوەجانی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ دووشەممە سێڵاو و بارینی باران، ژیانی بوومەلەرزەلێدراوانی زیاتر تێکداوەو تەنگی لە خێوەت و کانێکسی لێقەوماوان هەڵچنیەوە