دایکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پیرانشار کوچیدوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی خاتوو فاتمە محەممەدزادە دایکی خدرئارموون پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٥ساڵیدا لەشاری پیرانشار کۆچیدوایی کرد.
ئەو دایکە خۆشەویستە وەکوو زۆربەی کەسوکاری پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێموکرات هەر بە ئاواتی سەرکەوتنی گەلەکەی ژیاو، چاوەڕێ گەڕانەوەی کوڕەکەی بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم دایکانی فیداکاری کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم کەسوکاری دایە فاتمە، بەتایبەتی بنەماڵەی هاوڕێ خدرئارموون دەکا و، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.