ئیسحاق جه‌هانگیری وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه كه گه‌نده‌ڵیی به‌رنامه بۆداڕێژراو وه‌ك خۆرکه به‌ربۆته گیانی ئه‌م وڵاته‌و نیزامی كۆماری ئیسلامی، گوتی هه‌ر له نموونه‌یه‌کدا زیاتر له ١٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له پاره‌ی خه‌ڵک دراوه به كهسێکی وه‌ک بابه‌ك زه‌نجانی.
جێگری یه‌كه‌می سهركۆمار هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له بابه‌ت شكایه‌تی ئهحمهدینژادی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
جه‌هانگیری وێڕای ئاماژه به په‌روه‌نده‌ی بابه‌ك زهنجانیو به پێداگری له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كه‌سه یه‌كێك له گهورهترینو قهباعهتترین ڕووداوه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت پێشتریشه، گوتی: زیاتر له ١٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له پاره‌ی خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له به‌رده‌ستی ئه‌م كه‌سه‌دا بووه. به‌م حاڵه‌ش ئێستا كه ئه‌و گیراوه هێشتا هیچ سه‌ره‌داوێك بۆ ده‌ستکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م پووڵ‌و داراییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئیسحاق جه‌هانگیری كه به بۆنه‌ی ڕۆژی هه‌واڵنێرانه‌وه قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک له‌وان ده‌کرد، گوتی: به‌دواداچوونی باش‌و به‌رده‌وام له بابه‌ت به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی كه ئێستا له‌م وڵاته‌دا سیستماتیک به‌رچاو ده‌که‌وێ، ئه‌ركی سه‌ر شانی ڕاگهیهنهكانه.
ناوبراو گوتی گه‌نده‌ڵیی ده‌وڵه‌تی وه‌ك خۆرکه له گیانی ئه‌م نیزامه به‌ربووه و پێویسته له نێو ببرێ، چونکی تا ئێستا پێشینه‌ی نه‌بووه ئه‌م هه‌مووه كاربه‌ده‌سته‌ی وڵات وه‌ک تاوانبار‌و که‌سانی گه‌نده‌ڵ له زینداندا بن. سه‌یر ئه‌وه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه داوای لێبوردن له خه‌ڵك بكه‌ن، شتێكیشمان قه‌رزدار ده‌كه‌ن.
جه‌هانگیری ده‌ڵێ ئه‌م كه‌سانه به جۆرێك له جۆره‌كان له پێكهێنانی گهندهڵییهكاندا تاوانبارنو، ده‌بێ له كۆمهڵگاو له نێو خه‌ڵكدا سه‌رشۆڕو شه‌رمه‌زار بن چونكی نه‌یانتوانیوه ئه‌ركه‌كانیان به باشی به‌جێ بگه‌یه‌نن.