• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بووکی نەورۆز لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/03/23
جۆری بابەت: کوردستان

نەورۆز جێژنی دێرینی کوردان، نوێبوونەوەی ساڵ و ساڵنامەی کوردی یەکێک لەو جێژنە نەتەوەییە هەر مەزنانەی کوردە کە دەمێکە لەگەڵ کورد و نیشتمانی کوردان ئاوێتەی یەکبوون و خوێنی کورد و گوڵاڵە سوورەکانی نەورۆز خاکی پیرۆزی کوردستانیان ڕەنگاندووە.
نەورۆز لەگەڵ ئەوەی کە نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و کۆتایی شەختە و سەرما و سەهۆڵبەندان و هاتنی وەرزی جوان و ڕازاوەی بەهارە، لە هەمان کاتدا نەورۆز بۆ کورد ڕەمزی سەرهەڵدان و هێمای خەبات و بەرەنگاری و بەرخۆدانە.
ئەمساڵیش لە کوردستان هەروەک ساڵانی ڕابردوو جێژنی نەورۆز بە شکۆوە ڕیزی لێدەگیرێ و بووکی نەورۆز لەنێو ڕەشبەڵەکی کوردانی دڵ پر لە ئەوینی نیشتمان، لەگەڵ بڵێسەی سووری ئاگر و تیشکی خۆری زێڕینی دەم کەل، سەرچۆپیکێشی ئەم وەرزەی هەستان و هەستانەوە وبەرەنگاریی ئۆگرانی نەورۆز و نوێبوونەوەیە.
نەورۆزی کوردان هەردەم لەگەڵ سەرکوت و زەبروزەنگی داگیرکەرانی کوردستان بەرەوڕووبۆتەوە و دژمن بە کوشتن و هەڕەشە و بەندکردن و بەندیخانە ویستوویەتی و دەیهەوێ نەورۆزی کوردان لەشکۆ بخا و دەنگ و هاواری کوردان لە گەروودا خەفە بکا، بەڵام کوردستانیانی دڵ پڕ لەگڕی نیشتمان و نیشتمانپەروەری بێباک لە داوەڵی دژمن و دێوەزمەی شەو، ئێوارەی بەر لە ڕۆژی نەورۆز لە سەر لووتکەی چیا بەرزەکانی کوردستان بە گڕی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز موژدەی کۆتایی زستان و ستەم بە خاک و خەڵک و چیا و پێدەشتی کوردستان ڕادەگەیەنن و خەونی تاریکپەرەستان لەگۆڕ دەنێن.
لەگەڵ گزینگی خۆری نیشتمان بە جلوبەرگی ڕازاوەی کوردەواری، بە سروودی بەهار و نەورۆز و ئەی ڕەقیب وەرزێکی تر لە خەبات و فیداکاری و سەرهەڵدان و دەست پێدەکەنەوە و دەست لە ناو دەست گۆڤەندی یەکڕیزی و یەکبوون دەگێرن.
ئەمساڵیش لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی ئەم خاک و ئاوە، بێ ترس لە هەڕەشەی دژمن، بەشکۆوە ڕێزیان لە نەورۆز گرت و هاودەنگ و هاوهەڵوێست هاتنەوە گۆڕەپانەکانی جێژنی نەورۆز و لەگەڵ کلپەی سووری ئاگر، ئاگریان لە دێوەزمەی ترس و داوەڵی ڕەشی دژمن بەردا. شەنگە بێری و شۆڕەسواری کورد بوونەوە سەرچۆپیگری ڕەشبەلەک و ئاگری نەورۆزیان کردە هەوێنی یەکڕیزی و یەکبوون. بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی، بە جامانە و هەوری و گوڵی سوورەوە بوونە هاندەر و هاودەنگی هەڵگرانی ئاڵای خەباتی بێ پسانەوەی شۆڕشگێڕان و ڕێبوارانی ڕێگەی سەردارانی چوارچرا و بە دژمنیان سەلماند کە ئێمە هەر یەکین و هەر یەک دەبین.
سەرەتای ئەم نەورۆزە سەرەتا و درێژەی ئەو خەباتە مەدەنی و سیاسییە کوردانی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بۆتە هاندەری هێزی لەبڕاننەهاتووی گەلەکەمان و لە کۆمەڵگەی کوردیدا جێی گرتوە و لەنێو دڵی دژمندا سروودی ئەی ڕەقیب دەبێتە هەوێنی بەگژداچوونەوەی لەشکەری داگیرکەر و ئەم شێوە خەباتەش ڕۆژبەڕۆژ زیاتر خەڵک لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە و دەبێتە هێزێکی یەکگرتووی بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی قڕکردن و لەنێوبردنی گەلی کورد و کۆتایی دەسەڵاتی ڕەشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist