یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دادگایی کردنی ئۆمید دهباغچیی موکری که له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد به‌ندکراوه، له دادگای ئه‌و شاره‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێ ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ ئۆمید ده‌باغچی حه‌وتووی ڕابردوو له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی شاری مه‌هاباددا دادگایی کردوه. له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا ئۆمید ده‌باغچی حاشای له هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه کردوه دراونه‌ته پاڵی‌و؛ پاشان دادوه‌ری په‌روه‌نده‌که بڕیاری داوه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه به به‌شداری کارناسی په‌روه‌نده‌که‌ی به‌ڕێوه بچێ.
کارناسی په‌روه‌نده ده‌سته‌واژه‌یه‌که که دادوه‌رو به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی بۆ بازجووه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی به‌کاردێنن.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئۆمید ده‌باغچی بریتین له پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه به دژی ئه‌منیه‌تی وڵات، بانگه‌شه دژی نیزام و پێوه‌ندی هه‌بوونی به یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی.
ئۆمید ده‌باغچی ڕۆژی هه‌ینی، ١٨ی بانه‌مه‌ڕو دوای ڕووداوه‌که‌ی هۆتێل تارای مه‌هاد ده‌سبه‌سه‌رو هه‌موو که‌لوپه‌له شه‌خسییه‌کانی وه‌ک لهبتابو هاردی کۆمپیوتێره‌که‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا،
ئۆمید دهباغچیی موکری له کۆتاییه‌کانی مانگی پووشپه‌ڕدا بۆ زیندنای مه‌هاباد گواسترایه‌وه‌و ئێستا له زیندان چاوه‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی حوکمه‌که‌یه‌تی.