عه‌لی محه‌ممه‌دی، زیندانیی به‌ندکراوی کورد له به‌ندیخانه‌ی ورمێ دوای تێچوونی بارودۆخی دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی خۆکوژیی کرد، بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
عه‌لی محه‌ممه‌دی که له حه‌وتوویه‌ک له‌وه پێشه‌وه به‌هۆی مانگرتن بۆ زیندانی ئینفڕادی گواسترابۆوه، شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، ١٦ ی گه‌لاوێژ له بێهداریی زیندان هه‌وڵی خۆکوژیی دا‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی زیندان گواسترایه‌وه.
له‌باره‌ی مانگرتن له خواردن‌و خۆکوژیی ناوبراو گوتراوه که پزیشکیی قانوونیش پشتڕاستی کردۆته‌وه که ئه‌و به‌هۆی فشاره ڕه‌وانییه‌کی زیندان شێت بووه‌و به‌رگه‌ی مانه‌وه له زیندان ناگرێ، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی زیندان گرینگی‌یان به‌و ڕاسپارده‌یه‌ی پزیشکی قانوونی نه‌داوه تا دواجار ناوبراو به خواردنی بڕێکی زۆر‌و جۆراوجۆری حهبو ده‌رمان هه‌وڵی خۆکوژی داوه.
عه‌لی محه‌ممه‌دی، خه‌ڵکی کرماشان ساڵی ٨٨ به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌سبه‌سه‌رو سه‌ره‌تا حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاو دوایه له دادگای پێداچوونه‌وه حوکمه‌که‌ی بۆ ١٨ ساڵ زیندان داشکا. ئه‌و به‌ندکراوه کورده کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشیی ڕووحیو ره‌وانی هه‌یه‌و هاوبه‌نده‌کانی ده‌ڵێن به‌هۆی ساڵ‌و نیوێک به‌ندکرانی له سللولی ئینفڕادی تووشیان بووه.