چاودێری مافی مرۆڤ له سووریه، ڕۆژی هه‌ینی ئاماری نوێ له‌باره‌ی ژماره‌ی کوژراو بریندار‌و دۆخی شه‌ڕ له سووریه بڵاوکرده‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره له ماوه‌ی ئه‌و ٤ ساڵه‌دا جگه له ٤ میلیۆن که‌س ئاواره‌بوون، ٢٤٠ هه‌زار كه‌سیش كوژراون.
چاودێری مافی مرۆڤ له سووریه ده‌ڵێ كه له ماوه‌ی ئه‌و ٤ ساڵه‌دا هه‌روه‌ها نزیك به ٣٠ هه‌زار كه‌س كه ١٢ هه‌زاریان منداڵ بوون، ونبوون. ئه‌م ڕێكخراوه كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له له‌نده‌نه، ده‌ڵێ هه‌ر له ماوه‌ی 2 مانگی ڕابردوودا، ١٠ هه‌زار كه‌س له ناوچه جیاجیانی ئه‌م وڵاته كوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی مافی مرۆڤ له سووریه ده‌ڵێ ژماره‌ی كوژراوانی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه له ٢٤٠ هه‌زارو ٣٨١ كه‌س تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره ژماره‌ی کوژراوانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ٧١ هه‌زارو ٧٨١ كه‌س كه ٩٦٤ كه‌سیان منداڵ بوون.
چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریه له‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێ ڕێژه‌ی كوژراوانی شه‌ڕکه‌ره بیانییه‌کان له شه‌ڕی سووریه له ٣٤ هه‌زارو ٣٧٥٤ كه‌س تێپه‌ڕیوه.
ئه‌م ڕێكخراوه له ڕاپۆرتی خۆیدا ده‌ڵێ زۆرترین ئاماری كوژراوان ئه‌ندامانی ڕێژیمی سووریه بوون. ئه‌م ڕێژیمه ٨٨ هه‌زارو ٦١٦ كه‌س له هێزه‌کانی خۆی له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا لێ کوژراوه.