• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/03/21
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

لە سەدەی ڕابردوودا، ڕۆح و ورەی کۆڵنەدەرانەی کوردایەتی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، هەردەم لە جموجۆڵ و گوڕوتیندا بووە، ئەم ڕۆح و هەستە نەسرەوتووە بەردەوام لە نێوان نسکۆ و هەستانەوەدا لە هاتوچۆدا بووە، هەندێ جار بە بڵێسەی ڕاپەڕین و بەرخۆدان گەشاوەتەوە و جارجارەش لەژێر هورووژمی بێ‌بەزەییانەی داگیرکەراندا ژاکاو و سیس هەڵگەڕاوە. لەو ماوە دوور و درێژەدا، دەسەڵاتی زاڵ بەردەوام ویستوویەتی ڕۆح و زەینییەتی کوردانەی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان پارچەپارچە بکا و نەهێڵێ لە قاڵبی هەیکەل و سیمایەکی یەکانگیردا خۆی بەرجەستە و وێنا بکا و، بەکورتی ڕێژیمی داپڵۆسێنەر ویستوویەتی تووشی دابڕانێکی مەرگەساتی هەمیشەیی بکا.
بەڵام بەختەوەرانە لەم چەند ساڵەی دواییدا، کۆمەڵانی بەرینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەڕێوەبردنی بەشکۆی ئاهەنگە نەورۆزییەکان، حەماسەی یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان و مانگرتنی سەرانسەریی ٢١ی خەرمانانی ٩٧ بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە هێرشیی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان و زۆر هەرەوەزی دیکە، توانیویانە ڕۆحێکی نوێ بەم پەیکەرەدا بکەنەوە و لەو نێوانەشدا ڕاگەیاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و بەتایبەتی کورد کاناڵ، بەپێی ئیمکان تریبوونێک بووە بۆ ڕووماڵکردنی جموجۆڵ و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە کورتی بە هیممەتی دڵسۆزانەی هەموو لایەک، ناوچەکانی خوارەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشی سەرەوەی نیشتمان گرێ بدەنەوە و ئێستا ئیتر قەوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە یەک جەستە و یەک ڕۆحی تەواو.
نەورۆز، هێمای بووژانەوە و وەرزێکی نوێیە لە بەهێزکردنی ڕۆحی نەتەوەیی بۆ کورد، بەتایبەتی بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان.
ئێستا ئیتر نەورۆز ئەو هێزە کاریگەرەیە کە توانیویەتی هەموو تاکە هاوبیر و جیابیرەکان لە ڕۆح و کیانێکی یەکپارچەدا کۆ بکاتەوە و بۆتە بەرگێکی باڵانوێن پڕ بە باڵای ئەم پارچەیە لە نیشتمان.
بەم پێیە دەکرێ بڵێین، نەورۆز لە هێماوە بەرەو هێز و یەکانگیریی نەتەوەیی کشاوە.
ئێمەش هەر لێرەوە داوا لە هەموو چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، هەروەک ساڵانی پێشوو، یەکگرتووانە، جامانە و هەوری لە شان، بەشداریی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز و سەری ساڵی نوێدا بکەن و بە سەمای ئازادیی ئاگری نەورۆز گەشتر بکەن و بیسەلمێنن کە نەورۆز هەروا سەمبولی تەبایی و یەکڕیزییە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کودستان
نەورۆزی 2719ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist