بارودۆخی ئاو له شاری كه‌نگاوه‌ری كرماشان زۆر خراپه.
فه‌رمانداری كه‌نگاوه‌ر له‌باره‌ی له قه‌یران که‌وتنی دۆخی ئاو له‌و شاره ده‌ڵێ هێندێك له خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ئه‌م شاره به هۆی نه‌بوونی ئاوی پێویست له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه پاكوخاوێنیی خۆشیان بكه‌ن.
دێهیاری هێندێك له ئاواییه‌كانی به‌شی ناوه‌ندیی كه‌نگاوه‌ر نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه به گرینگ‌ترین گیروگرفتی خۆیان ده‌زانن.
دێهیاری ئاواییه‌كانی تووشماڵان، قهزوینهو قاسماوای شاری كه‌نگاوه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌م ئاوی ئه‌م ئاواییانه ده‌ڵێ حه‌شیمه‌تی ئه‌م سێ ئاواییه زیاتر له ٦٠٠ كه‌سن كه گیروگرفتی جیددیان كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه، ئاوی كهشاوهرزیو ئاژه‌ڵدارییه.
سلێمان كه‌بیری پوور ده‌ڵێ: له ئاوایی تووشماڵان یه‌ك شوێنی پاشه‌كه‌وتی ئاو هه‌یه كه له سه‌رده‌می شادا دروست کراوه‌و له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌نیا 30 خوله‌كی ئاو هه‌یه.
كه‌بیری پوور له درێژه‌دا ده‌ڵێ گیروگرفتی كه‌م ئاوی بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانهو كۆچكردنی به‌ناچاری بۆ شاره‌كان لێکه‌وتۆته‌وه.
شه‌ریف خوسره‌وی، فه‌رمانداری كهنگاوهریش وێڕای ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی ئاو له هێندێك له ئاواییه‌كانی كه‌نگاوه‌ری به كاره‌سات داناوه، پێداگریی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه 30 ئاوایی شاری كه‌نگاوه‌ر كه نزیك به 28 هه‌زار كه‌سی حه‌شیمه‌تیان هه‌یه، بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ش کێشه‌یان هه‌یه.