سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ٥ مانگ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که‌ماڵ بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار به مه‌به‌ستی درێژه‌دانی ده‌وره‌ی دهرمانو چاره‌سه‌ری پزیشکی، به‌ڵام ئێستاش نۆره‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه نه‌هاتوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆڕی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئیران، ئه‌م زیندانییه سوورییه مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو به دوای ته‌شه‌نه کردنی چڵکی ده‌ستی ڕاست‌و مه‌ترسیی له‌کار که‌وتنی ده‌ستی، له زیندانی قه‌زوینه‌وه به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به ده‌رمان بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار گوازرایه‌وه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی زیندان پاش تێپه‌ڕینی نزیک ٥ مانگ به‌م بیانوویه که نه‌خۆشخانه کاتی سه‌ردانی بۆ دیاری نه‌کردووه، له ناردنی ئه‌م زیندانییه بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بواردووه.
ده‌ستی ڕاستی ئه‌م زیندانییه کورده که خه‌ڵکی ڕۆژاوای کوردستانه، له تێکهه‌ڵچونێکدا له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی گولله‌ی به‌رکه‌وت و پێڕانه‌گه‌یشتنی جیددیی پزیشکی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که برینه‌که‌ی زۆر به توندی چڵک بکا، پزیشکه‌کانی زیندان پێیان وایه ته‌نیا ڕیگه‌ی به‌رگری کردن له ته‌شه‌نه‌ی چڵک‌کردنی و ڕزگار بوون له مه‌ترسیی له کار که‌وتنی ده‌ستی ئه‌م به‌ندکراوه، مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی زیندان خۆیان له‌م مه‌سه‌له گێل کردووه.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که‌ماڵ که ساڵی ١٣٨٧ به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی له یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، له‌م ماوه‌یه‌دا له زیندانه‌کانی ماکۆ، قه‌زوین، ئێڤین و ڕه‌جایی شاردا به‌ند کراوه.