• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کوردستان لەگەڵ شنەی نەورۆز و بەهار

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/03/20
جۆری بابەت: ئەدەب

نەورۆزتان باش!
لە “کوردستان”ی دەنگی کوردەوە، دەنگ و نەوای ئازادی و ئازایەتی، لە قەڵای دێموکڕاتەوە، قەڵا و قەڵغانی بەرەنگاریی بەورە بوێرەکانی نیشتمانی کورد، مەکۆی مان و نەبەزین و هەستانەوە، نوێنگە و چرای خەباتی بێ پسانەوە، لێرەوە تا ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، لە کرماشان و سەڵماس و مەهابادەوە تا ئەم وێستگەیە، هەموومان بەیەکەوە بەرەو جێژنی پیرۆزی نەورۆز، بەرەو بەهار و گوڵ و ئاگر و مەشخەڵان، بەرەو نوێبوونەوە و ڕابوون و هەستانەوە، لەگەڵ گڕی ئاگری بابەگوڕگوڕی کورددا، لە قەڵای ئامەدی زێدی باب و باپیرانەوە، لە کرماشانی دێرین و دەلال، لە ورمێ‌وە، لە کێلەشین تا گەردەنەی زمزیران و هەتا شاهۆ، لە ئیلام و نییەر و ئاویەرەوە، لە کۆبانێی کوردستانەوە تا چوارچرا و، قەڵای قازییەکانی سەرداری سەر سێدارە، کرمانج و سۆران و زازا، لەک و هەورامی و کەلهوڕ، موکری و یارسان و ئەردەڵانی، هەموومان دەبینە گڕکان بۆ تێکەوەپێچانی کۆشک و خەونی داگیرکەران.
لە گەڕووسی شوێنی کوردەوە تا تیلەکۆ هەتا شنۆ، لەگەڵ چریکە و نەغمەی بولبول، لەگەڵ سروەی بای بەهاری، لەنێو گۆڤەندی گوڵان، لە قەندیل و بێستوون و هەڵگورد و ئاراراتەوە تا تەرەغە و گیاڕەنگ و کێلەشین، تا ئاربەبا و هەتا زاگرۆس تا داڵاهۆ، لەگەڵ هەڵمەتی هەڵۆئاسای پێشمەرگە، لە خوڕاسان، لە داوێنی خۆرنەوازان لەگەڵ خۆرنیشانی ئێوارەدا، بە ئاڵای دەستی شەهیدانی فەیزوڵڵابەگی و دوازدە سوارەی مەریوانەوە، لە کەلیخان لەگەڵ قامەتی بەرزی زێڕوەشان خانم، لەگەڵ سۆزی شمشاڵەکەی مامە قالە، لەگەڵ پەیامی ڕادیۆ دەنگی کوردستان، لەم وێستگەوە لەگەڵ ئێوە و لە کۆڕی گەرمی بنەماڵە و دڵەکانی ئێوەدا ئاوێتە و ئاوێزانی یەک دەبین.
بە ئاڵا ڕەنگینەکەی کۆماری کوردستانەوە، لە گەڵ قاقای پێکەنینەکانتان، لە شایی و کۆری هەڵپەڕینا، لە گەڕی ڕەشبەڵەکدا، لە گەڵ دەسرە و دەسماڵی سەرچۆپی بە تاسەی دیداری نیشتمانەوە دەستەملانی یەک دەبینەوە.
لە دەوری گڕی ئاگری ئاگردانی شار و شەقام و گوند و گەڕەکتانا، لەگەڵ هەستی کوردانەی لاوە خوێن گەرمەکانی نیشتمانی کوردەوە، سەربەرز و سەرفراز لە سەر تروپکی هەر دوندێکەوە، لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی ڕێواسی بناری چیا، لەگەڵ مەشخەڵی دەستی کیژ و کوڕی ئەم بەهارە پەیمانی یەکبوون نوێ دەکەینەوە.
لە ژوانگەی ئاشقانی بووکی نەورۆز و گوڵاڵەسوورەدا، لە پێدەشت و کۆسار و دوند و چیا، بە مارشی سروودی ئەی ڕەقیبەوە، بە زایەڵەی لاوکی ئەشقی نیشتمانەوە، بۆ خەنەبەندانی ئازادی، لە جێ ژوانی نەسرەوتن و بەرخۆدان، لە کاتژمێری تۆڵەدا لە گەڵتان و میوانتانین.
بە هێز و گوڕی شەنگە سوار و جوامێر و مێرخاسی ئەم دەڤەرە، بە غروور و ئیرادەی شۆڕەسوارانی وێستگەی ئەوینی نیشتمان، پیر و گەنج، لەگەڵ پەیمان و بەڵێنی شەهید، لەگەڵ پڕشنگی ئەستێرەی سوهەیل و پێکەنینی گوڵی نەسرین، وەفادار بە ڕێبازی سەردار و سەروەران، بە کەژاوەی بووکی ئازادییەوە پەیمانی وەفا نوێ دەکەینەوە.
لە گەڵ ورەی پێشمەرگە لە گۆڕەپانی جەنگ و هەڵمەت و ئاگردا، بە بیر و هزری کوردایەتی و کوردانەوە، بۆ نەورۆزانەی ئەمساڵ، بە هۆنراوە و هۆزانەوە، لەگەڵ حەیرانی دەشتی موکریان و بە هۆرەی هەورامانەوە، بە هەوری و جامانەی کوردەواری، بە گوڵی سووری دەستی کچانی شۆخ و شەنگی نیشتمانەوە، بە سروودی مان و هەرمانەوە، بە جلوبەرگی ئاڵ و واڵا و ڕەشبەڵەک، لە دەم کەوانەکەی کۆلکە زێڕینەی بەهاری ئازادییدا، لەگەڵ تریفەی مانگە شەوی دەم کەل، بە باوەشێ هەڵالە و گوڵ و گەزیزەوە، بە هەلهەلە و چەپڵەڕێزان، بێ باک لە مەرگ و بێ سڵەمینەوە لە داوەڵی دژمن، هەروەک ڕابردوو، هەموومان پشت و پەنای یەک و بە یەکەوە دەڵێین و دەیڵێینەوە: ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان…
لە گەڵ سپێدەی خۆری زێڕین، هەموومان بەیەکەوە بانگ و هاوار و سروودی نەورۆز و بەهار و ئازادی دەڵێینەوە و بە گڕی ئاگری دڵەکانمان ئەم نەورۆزەش پیرۆز دەکەین. بە هەموو ڕەنگە جیاوازەکانەوە، بە هەموو بەرگە جیاوازەکانەوە، بە دروشمی یەکبوون و یەکڕیزی، بە زەردەخەنە و قاقای پێکەنینەوە، بە خۆشەویستی و نەورۆز و ئەوینەوە، لەگەڵ بڵێسەی سووری ئاگر، لە توولە ڕێگاکانی ڕوو بە ئاسۆ، بە چەپکێ گوڵی نێرگزەوە، دەڵێین کوردینە جێژن و بەهار و نەورۆزتان پیرۆز، داهاتووتان پڕ لە خەندە و خۆڕاگری، دڵتان پڕ لە هیوا و کامەرانی، ژیانتان سەرانلێژ لە گۆڤەند و گوڵ و گۆرانی.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist