تا ئێستا ده‌وڵه‌ت پووڵی دواکه‌وتووی گهنمو چه‌وه‌نده‌ری به زۆربه‌ی وه‌رزێڕه‌کانی پاریزگای ورمێ نه‌داوه.
جه‌مشید دارا، به‌ڕێوه‌به‌ری جووتیاریی جیهادی جووتیاریی پارێزگای ورمێ رایگه‌یاندووه کارخانه‌کانی قه‌ند زیاتر له ٢١ میلیارد تمه‌ن له پوڵی چه‌وه‌نده‌ری ساڵی رابردوو به چهوندهرکاران قهرزدارنو تا ئێستا ئه‌م پووڵه‌یان پێ نه‌داون.
له لایه‌کی دیکه و له حاڵێکدا که ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندبوو که به شێوه‌ی گه‌ره‌نتی گه‌نم له جووتیاران ده‌کڕێ، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شێکی زۆری ئه‌م جووتیارانه چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی پوڵی گه‌نمی خۆیانن.
شه‌هریار حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌عاونیی ئاواییه‌کان پاریزگای ورمێ ده‌ڵێ له سه‌ره‌تای کڕینی گه‌نمی جووتیاران تا ئێستا ته‌نیا سه‌دی ٣٠ی پاره‌که‌یان پێ دراوه.
به‌وته‌ی ئه‌م کاربه‌ده‌سته تا ئێستا ده‌وڵه‌ت ١١٠ هه‌زار تۆنی به‌روبوومی وه‌رزێڕیی به نرخی ١٥٠ میلیارد تمه‌ن له‌م جووتیارانه کڕیوه، به‌ڵام له‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا ٣٠ میلیارد تمه‌نیان پێ دراوه.
پێ نه‌درانه‌وه‌ی قه‌رزی ئه‌م جووتیارانه له حاڵێکدایه که هه‌موو کاره‌کانی چاندن‌و دروونه‌وه و هه‌روه‌ها کڕینی که‌رسته‌ی پێویست به نرخی گران، به شێوه‌ی نه‌غدی له گیرفانی ئه‌م وه‌رزێڕانه خۆیان ده‌درێ.