له بۆکان یاد و بیره‌وه‌ریی حه‌یرانبێژی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا عه‌لی که‌ردار به‌رز ڕاگیرا.
عه‌لی گهڵهبانی، ناسراو به عه‌لی که‌ردار، گه‌وره هونه‌رمه‌ندی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که یه‌کێک له گه‌نجینه‌کانی مۆسیقیی فۆلکلۆری کورده سێزده ساڵ له‌وه پێش کۆچی دوایی کرد.
له کۆڕیادی مامۆستا عه‌لی که‌رداردا که به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک له به‌رپرسانی شاری بۆکانو هونه‌ردۆستانی ئه‌و شاره‌و چه‌ند شارێکی دیکه‌ی کوردستان له ساڵۆنی شانۆی کتێبخانه‌ی گشتیی بۆکان‌دا به‌ریوه‌چوو، سه‌ره‌تا محه‌ممه‌د دوکاندار، به‌رپرسی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی شۆڕای شاری بۆکان قسه‌ی کرد. دواتر له په‌نێلی یه‌که‌می کۆڕیاده‌که له ژێرناونیشانی ” ئه‌ده‌بی خۆماڵی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌یتبێژی”دا ئه‌حمه‌د به‌حری، عه‌زیز وه‌لیانی، قادر ئازمه‌ند و دوکتور حه‌سه‌ن میکائیلی وتاره‌کانیان پێشکێش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا مه‌نسوور به‌هرامبه‌یگی و شۆڕش مه‌حمودی له‌سه‌ر پێگه و پله‌وپایه‌ی مامۆستا عه‌لی که‌ردار له مۆسیقیی فۆلکلۆری کوردی‌دا قسه‌یان کرد‌و پاشان چه‌ند به‌رهه‌مێکی مامۆستا عه‌لی که‌ردار له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له کۆڕیاده‌که گوترانه‌وه.
چالاکێکی ئه‌ده‌بیی بۆکان که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆنه‌یه‌دا ڕه‌خنه‌ی توندی له شاره‌داری بۆکانو شوڕای شاری ئه‌و شاره گرت، که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆکان ساڵۆنی سیمورغو هه‌روه‌ها ساڵۆنی سینه‌مای به زه‌رفیه‌تی زیاتر له ١٠٠٠ که‌سی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و یاده‌یان له ساڵۆنێک به زه‌رفییه‌تی که‌متر له ١٠٠ که‌س گرت‌و به‌وه‌ش زۆر که‌س له به‌شداریکردن له‌و یاده‌دا مانه‌وه.
عه‌لی که‌ردار، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و حه‌یرانبێژی گه‌وره‌ی کورد لە بواری به‌یتبێژی، حه‌یران، لاوک، مه‌قام و گۆرانیدا ده‌ستێکی باڵای بووه و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێز و ده‌گمه‌نه و به قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌و بواره داده‌نرێ و خاوه‌ن ستایل و شێوازی تایبه‌ت به خۆیه‌تی.
عه‌لی که‌ردار کاتی خۆی له ده‌یه‌ی ٥٠ دا له‌سه‌ر بانگهێشتی شاعیری کورد سواره ئیلخانیزاده که ئه‌و کات نووسه‌ر، پێشکه‌شکار و بێژه‌ری به‌رنامه‌ی” تاپۆ و بوومهلێل” و چه‌ندین به‌شی دیکه‌ی رادیۆ کوردیی تاران بووه، له‌و رادیۆیه چه‌ندین به‌رنامه‌ی پێشکه‌ش کرد.
عه‌لی که‌ردار دوای سالانێکی زۆر خزمه‌ت کردن به هونه‌ری موزیکی فۆلکلۆری کوردی و به‌شه‌کانی به‌یت، حه‌یران، لاوک، مه‌قام و گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی له رۆژی ١١ ی گه‌لاوێژی ساڵی ٨١ دا به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد و له گوندی باخچه‌ی سه‌ر به شاری بۆکان به خاک سپێردرا.