لە شاری دێرینی کرماشان بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵ بە مەبەستی هەوڵدان بۆ یەکگرتوویی و پێشوازی کردنی کوردانە لە بۆنەکانی نەورۆز چالاکیی تەبلیغی کرا.
شەوی ڕابردوو ٢٦ی ڕەشەمە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کرماشان بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری بە بڵاو کردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیدار وێڕای پیرۆزبایی کردنی نەورۆز لە خەڵکی کورد داوایان کردوە کە بە یەکگرتووییەوە لە بۆنەکانی نەورۆز بەشداریی بکەن.
ئەو شوێنانەی لە شاری کرماشان کە بەوبۆنەوە چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراوە بریتین لە؛ شارێگای ئیمام، نەوبەهار، شارۆچکەی فەرهەنگییان و چەندین شەقام و کۆلانی دیکەی ئەو شارە.
پێویستە بگوترێ چەند حەوتەیەکە ناوەندە ئەمنییەکان ترسیان لێنیشتوەو بە بانگ کردن و هەڕەشە کردن لە چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی کوردستان، لە هەوڵدان پێش لە بەڕێوەچوونی بۆنەکانی نەورۆز بگرن.