هێزه‌کانی ڕێژیم له سه‌رده‌شت له جینایه‌تێکی دیکه‌دا ٦٠ سه‌ر وڵاغی کاسبکارانیان کوشت.
هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت پۆلێک کاروانچیی دیکه‌یان خستۆته کهمینو ته‌قه‌یان لێکردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شه‌وی چوارشه‌ممه له سه‌ر پێنجشه‌ممه، ١٦ ی گه‌لاوێژ پۆلێک کاسبکاری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له شوێنێک به ناوی ” پهنگینه و دۆلان” که‌وتوونه که‌می هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و ته‌قه‌یان لێکراوه.
کاروانچییه‌کان توانیویانه به وه‌خت خۆیان له ده‌ست هێزه‌کانی ڕێژیم ده‌رباز بکه‌ن، به‌ڵام ئهسپو باره‌کانیان که‌وتۆته به‌ر ده‌ستی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم‌و ئه‌وانیش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان باره‌کانیان به تاڵان بردوه‌و نیزیک به ٦٠ سه‌ر وڵاغی کاروانچییهکانیان له نیزیکه‌وه کوشتوه‌و که‌لاکه‌کانیان له‌و شاخ‌و کێوه به‌ڕه‌ڵڵا کردوه.
ئه‌و جینایهتهت رێژیم له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له حاڵێک دایه که رۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژیش ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەرانو کاسبکارانی کورد لە ناوچه سنوورییه‌کانی شنۆ که‌وتوونه که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌سرێژیان لێکراوه.
له‌و په‌لاماره‌دا سێ کاروانچیی خه‌ڵکی سینگانی شنۆ برینداربوون‌و هێزه‌کانی ڕێژیم دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی باری ئه‌و کاسبکارانه، ١٠٠ سه‌ر وڵاغی ئه‌وانیان که‌وکوژی داوه‌ته به‌ر دهستڕێژو کوشتوویانن.
به‌رده‌وامیی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ڕێژیم له کاتێک دایه که کوشتنی وڵاغی کاسبکاران هه‌م زیانێکی ماڵیی زۆر له‌وان ده‌دا، هه‌م بۆنی کهلاکو لاشه‌ی ئه‌وان زیانی زۆریش به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێ.