رۆژی شه‌مه رێکەوتی ١٦ی مارس هاورێ محەممەد خادمیانی نوێنەری یەكیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ بەڕێز ” هه‌رجیت ساجان ” وەزیری به‌رگری کانادا دیدار و چاوپێکەوتنی كرد.
لەو دیدارە دا بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب چوارده‌یه ئیراده و خۆراگری خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌باتی به‌رده‌وامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی بۆ وه‌دیهێنانی ماف و ئازادیه ره‌واكانی گه‌لی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كورستانی وێرای قولبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی و به‌رده‌وامی سیاسه‌تی سه‌ركوت و ههڵاوهردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رژیمی ئێرانی باس كرد و سیاسه‌ته‌كانی شیعه‌گه‌ری رژیمی ئێرانی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ گه‌لاكانی ئێران و ئاشتی وپێكهوژیان و سه‌قامگیری روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێناسه كرد. له درێژی ئه‌و باسه دا سپای پاسدارانی ئێرانی به ئه‌ندازیار و سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی ناسه‌قامگیری و رادیكاڵ بوون ومیلیتاریزه كردنی زیاتری ناوچه‌كه باس كرد و داوای له وه‌زیری به‌رگری كانادا كرد دوای تێكشان و نه‌مانی داعه‌ش له ناوچه‌كه، زۆر به جیدی له په‌ره‌ساندنی هێژمونی شیعه‌گه‌ری و تیروریزمی ده‌وڵه‌تی رژیمی ئێران و به‌تایبه‌ت سپاسی پاسداران رێگری بكه‌ن. هاورێ محه‌ممه‌د خادمیانی موشه‌كباران و هێرشی تیروریستی سپاسی پاسداران بۆ بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی له رۆژی ٨ی سیپتامبری به گه‌وره‌ترین كاره‌سات و جینایه‌تی ره‌شی رژیمی ئێرانی له باشوری كوردستان و قوڵایی خاكی ئێراقی وه‌بیر وه‌زیری به‌رگری كانادا هێناوه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزبی دێموكرات، چاوه‌روانی هه‌ڵویستی توندتر و جیدتری له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی كانادا ده‌كرد. نوێنەری یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە کانادا هاوكاری و پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كانادای له پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به دژی شه‌ری داعه‌ش به ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد و داوای هاوكاری و پشتگیری زیاتری ده‌وڵه‌تی كانادا بۆ رێگری و بنبڕكردنی سه‌ره‌رۆیی و تیرۆریزمی رژیمی ئێران وسپای پاسداران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كرد و له‌وباره‌وه ئاماده‌یی حیزبی دێموكراتی كوردستانی بۆ هه‌موو هاوكاریێك به ناوبراو راگه‌یاند. .
بەڕێز ” هه‌رجیت ساجان ” وەزیری به‌رگری کانادا باسی ئه‌زمون سه‌ركه‌وتوو و سه‌ردانی چه‌ندین جاره‌ی خۆی بۆ هه‌ریمی كوردستان و هاوكاری و پشتگیری ده‌وڵه‌تی كانادای له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به دژی داعه‌ش كرد. ناوبراو ئاگادار بوون و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت بو تێكدان و ده‌ستێوه‌ردانی سپای پاسدارانی له ناوچه‌كه كرد و كووتی هه‌ر به‌و هۆیه ده‌وڵه‌تی كانادا سپای پاسدارانی خستۆته لیستی ره‌شی خۆیه‌وه. وه‌زیری به‌رگری كانادا خۆشحاڵی خۆی له‌و دیداره ده‌ربری و باسی گرینگی هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی ئه‌وساڵی كانادای كرد و خوازیاری هاوكاری زیاتر وبه‌تایبه‌ت داوای پشتگیری كوردانی شاری ڤهنكۆڤهری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له حیزبی لیبراڵی كانادای كرد.