ڕۆژی چوارشەممە ڕیکەوتی ١٤/٣/٢٠١٩ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، سمینارێکی سیاسی بە بەشداری نوێنەری جەندین حیزب و ڕێکخراوی سیاسی، کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزب بۆ بەڕێز خالید عەزیزی، ئەندامی ڕێبەری و بەپرسی پەویەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزب، لە ڤییەن،ی پایتەختی وڵاتی ئوتریش.پێک هێنا.
سیمینارەکە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ بە بەخیر هاتنی بەشداربووان لە لایەن کاک عەلی مازوچی دەستی پیکرد و دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ڕاگەیەندرا. پاشان بەڕێز خالێد عەزیزی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە بوونی لە ناو کۆڕێ بەشداران دا، گوتی: من ئاواتم دەخواست، کە دەهاتمە ڤییەن وەک، سەردانێکی دۆستانی کورد و پشتیوانانی شۆڕشی خەباتی ئەو گەلەم کردبایە و ڤییەن و ئوتریشم بەو دیدە دۆستانەیەوە دیتباێە، کە وەختی خۆی هەر یەک لە کرایسکی و فیشەر لە پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەی کورددا بویانە، بەڵام بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەتی کودی ڕۆژهەڵات، ناوی ئوتریش و ڤییەن بیرهێنانەوەی تراژیدیایەکی زۆر تاڵە، ئەویش ترۆرکردنی دوکتۆر قاسملو و هاوڕێیانیەتی کە نیزیک بە ٣٠ ساڵ پێش ئێستا لە شاری ڤییەن بە دەستی ترۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەو کارساتە باری سەرشانی ئێمەی کوردی زۆرلەوەی هەبوو قورستر کرد کە دام و دەزگا یاسای و ئەمنیەکانی ئوتریش بەداخەوە ئەوکات، لەگەڵ ئەوەی کە بەڵگەی ئاشکراو حاشاهەڵنەگر هەبوو، کە هەر ئەو بەناو دیپڵۆماتانەی ئێران ئەم تیرۆرەیان دەبێ ئەنجام دابێ، بەڵام تیرۆریستەکانیان تا فڕۆکەخانەش ئیسکۆرت کردن و بەرەو ئێرانیان ناردنەوە. لە درێژەی باسەکەیدا بەڕێزعەزیزی ئیشارەی بە وەزعی کوردستانی ئێران و ئێران بەگشتی کرد و گوتی: ئێران وەک حکومەتی توندئاژۆی شیعە، یەکێکە لە هۆیەکانی پێهاتنی هێندێک دەستە و تاقمی سوننە توندئاژۆ لە ناوچەکەدا. ئێران لە هەر کوێیەک چەند شیعەیەکی لێبێ، هەوڵی داوە خۆی بگەیەنێتێ. هەموو هەوڵی ئەوە بووە کە ترس و دڵەڕاوکێ لە دڵی خەڵک دا درووست بکا و بڵێ ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبێ، ئەوە سوننەکان لە بەینیان دەبەن و ژیانیان لە خەتەر دایە و ئەوە کۆماری ئیسلامیە وەک حکومەتێکی بەهێزی شیعە دەتوانێ بیانپارێ.
بەم شێوەیە کۆماری ئیسلامی لە هەستی مەزهەبی زۆربەی شیعەکان بۆ مەبەستی خراپی خۆی و هەڵایساندنی گێرە و کێشە لە ناوچەکە کەڵک خراپ وەردەگرێ. عەزیزی پاشان هاتە سەر پەرش و بڵاوی هێزە کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و لەودا ڕخنەی لەو نەیارانە ی کۆماری ئیسلامی گرت کە ناتوانن بە یەکەوە ئەدرەسێکی بەهێز دروست بکەن بۆ ئەوەی دنیای دەرەوە بتوانێ حیسابێکیان لە سەر بکات. لە درێژەی ئەو باسە دا روو لە کوردستان ئێران بە ڕەخنەی هاودەنگی و هاوهێزی لە بەینی هێزە کوردستانیەکان دا دەستی پیکرد و گوتی، ئەو ناوەندەی کە دامەزراوە، شتێکی باشە و هەنگاوێکی زۆر بەجێیە و هیوادارم هەمو هێزەکانی کوردی ئێرانی، بە هەمو توانایانەوە بۆ بەهێز کردنی هەوڵ بدەن، چوون تەنیا بە یەکگرتو دەتوانین، ئەدرەسێک بین و پارسەنگی کورد سبەی لە تەرازووی کێشەکانی ناوچەدا و بە تایبەتی لە ئێران دا لە دوای کۆماری ئیسلامی بە هێز نیشان بدەین. لە کۆتای ئەم باسانەدا، پرسیار و وڵامی بەشداران دەستی پێکرد و لە لایەن کاک خالید جواب درانەوە.